English | عربي



لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆڕەک تیلیکۆم تەکنەلۆژیای eSIM دەخاتە کار

2018/11/18 | 22:57

هەواڵی کوردستان -  

 

کۆڕەک تیلیکۆم بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی، لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێترین تەکنەلۆژیای سیمکارتی ئەلیکترۆنی (eSIM) دەخاتە ڕوو.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆڕەک تیلیکۆم کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانی کۆمپانیاکە، بەم زووانە بە خستنەکاری نوێترین تەکنەلۆژیای سیمکارتی ئەلیکترۆنیی (eSIM)، لە عێراقدا پێشەنگ دەبێت.

ئەم سیمکارتە ئەلیکترۆنییە جیا لە سیمکارتەکانی پێش خۆی، جۆرێکی تازەیە و بە تایبەتمەندیی زیاتر و پێشکەوتوو تر.

 

ئەم سیمکارتە لەسەر مۆبایلە پێشکەوتووەکان کاردەکات کە توانای بەکارھێنانی ئەم تەکنەلۆژیایان ھەیە.

بۆ بەکارھێنانی سیمکارتەکەش بەشداربوو پێویستی بە سکانکردنی (QR code)ی تایبەت بە ھێلەکەیەتی تاوەکوو بتوانێت کارای بکات.

 

کۆڕەک بە مەبەستی باشتر خزمەتکردنی بەشداربووانی، دەستپێشخەری کردووە لە بەردەست کردنی ئەم تەکنەلۆژیایە لە ناوچەکەدا.  ئامانجیشی ھەمیشە ئەوەبووە کە لە بواری پەیوەندییەکاندا پێشەنگ بێت لە عێراق، بۆ ئەوەی باشترین و نوێترین تەکنەلۆژیا بخاتە بەردەست بەشداربووانی بە ستاندارد و کوالێتیی نێودەوڵەتی.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ چین و هندستان له‌ لێواری پێكدادانان

⋙ دوای به‌رنامه‌ی بنكۆڵی كوردستان24 كێشه‌ی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی خه‌بات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

⋙ بەهای دۆلار جێگیره‌ و زێڕیش دابه‌زی

⋙ ھەفتەیەكە گەنجێك لە زێی گەورە خنکاوە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

⋙ تورکیا پێنج گەریلای پەکەکەی لە گوندی سەفرە کردە ئامانج

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو