English | عربي



تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ واتسئاپ زیاد دەکرێت

2018/11/10 | 10:54

هەواڵی کوردستان -

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتسئاپ)، تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەو کەسانە زیاد دەکات، کە بە ئاگادارکردنەوەی نامەی گرووپەکانی نێو پڕۆگرامەکە بێزار دەبن.میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی واتسئاپ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ بە ناوی تایبەتمەندیی پشوو (Vacation Mode) دەکەن، بۆ ئەو کەسانەش سوودی ھەیە، کە بە ئاگادارکردنەوەی نامەی گرووپەکانی نێو واتسئاپ بێزار دەبن.ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەوەیە، کاتێک لە پشوو و گەشتکردندا بیت و واتسئاپەکەت بخەیتە سەر تایبەتمەندیی (Vacation Mode)، ھیچ ئاگادارکردنەوە و نامەیەکی نێو گرووپەکانت بۆ نایەت و پڕۆگرامەکە بەشێوەیەکی خۆکاری سەرجەم نامەکانت بۆ ئەرشیف دەکات و نایانھێنێتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت.کاتی بەردەستکردنی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی واتس ئاپ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کاراکردنی نوێترین ڤێرژنی واتسئاپ، ئەو تایبەتمەندییەشی تێدا زیاد کرابێت.پڕۆگرامی واتسئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر).









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئه‌مه‌ریكا سوپاسی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێمی كوردستانی کرد

⋙ کاندیدێ دیمۆکراتان: هەکە د هەلبژارتنان دا ب سەرکەڤم دێ ده‌ستهەلاتا ئه‌ردوگانی ب دووماهی ئینم

⋙ سەربازانی تورک تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد

⋙ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ ئه‌سته‌م ده‌زانرێت

⋙ رۆژێك دوای رێکەوتنەکەی ئیسرائیل و ئیمارات کاردانەوەكان ده‌ستیان پێكرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ توركیا به‌ بێباكى ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت


زۆرترین بینراو