English | عربي



120 ملیۆن ئه‌كاونتى فه‌یسبووك له‌ڕێگه‌ى ئه‌پێكه‌وه‌ هاك كرا

2018/11/03 | 20:21

هەواڵی کوردستان - ناوه‌ندی میدیاى ئه‌لیكترۆنى عێراقی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ڕای گه‌یاند، هاككه‌ران نامه‌ى تایبه‌تى 81 هه‌زار ئه‌كاونتى فه‌یسبووكیان له‌یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، بۆ فرۆشتن خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ هاككردنى 120 ملیۆن ئه‌كاونتدا، ده‌ستیان كه‌وتووه‌ و، هه‌ر ئه‌كاونتێكیش به‌رامبه‌ر 10 سه‌نت، ده‌فرۆشن.

 

ناوه‌نده‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژماره‌ ئه‌كاونته‌ له‌ڕێگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ هاككرابێت و، گله‌ییه‌كه‌ى خسته‌ سه‌ر گووگڵ كرۆم.

كۆمپانیای فه‌یسبووك، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، هاككه‌ران له‌ڕێگه‌ى ئه‌پێكه‌وه‌ توانیویانه‌ هاكى ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ بكه‌ن، كه‌ خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌په‌كه‌یان دابه‌زاندووه‌.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌كاونته‌كانیان هاك كراوه‌، له‌ ڕووسیا و ئۆكرانیا و به‌ریتانیان، هاككه‌رانیش، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌كاونتى 120 كه‌سیان له‌ژێر ده‌ستدایه‌ و گووگڵ كرۆمیش، ئه‌په‌كه‌ى له‌سه‌ر داواى كۆمپانیای فه‌یسبووك، سڕییه‌وه‌.

ناوه‌نده‌ عێراقییه‌كه‌ داواى له‌به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك له‌ عێراق كرد، ئه‌په‌كان دانه‌به‌زێن، تا ئه‌وكاته‌ى له‌سه‌رچاوه‌كه‌ى دڵنیا ده‌بنه‌وه‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لێدوانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

⋙ نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

⋙ داوای بەدواداچوون بۆ چارەنووسی چالاکوانێکی ژنان دەکرێت

⋙ منداڵانی کەرکوک رۆژی جیهانی منداڵانیان پیرۆز کرد

⋙ وتووێژی نێوان باڵوێزی ئێران و وەزیری پلانداڕشتنی عێراق لە بارەی پێوەندیی دوو وڵات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو