English | عربي



بەکارھێنانی ماسنجەری فەیسبووک ئاسان دەکرێت

2018/10/27 | 10:27

هەواڵی کوردستان -

جێگری بەرپرسی سەرەکیی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) ئاشکرای کرد، پڕۆگرامەکە ئاسان دەکرێت و چەند تایبەتمەندییەکی نوێشی بۆ زیاد دەکرێت.ڕۆژی ھەینی 26/10/2018، ستان چەدنۆڤسکی، جێگری بەرپرسی سەرەکیی ماسنجەری فەیسبووک، لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "لە داھاتوویەکی نزیکدا دیزاینی ماسنجەری فەیسبووک دەگۆڕدرێت و بەکارھێنانیشی ئاسان دەکرێت".دەشڵێت: "توێژینەوەیەکی نوێمان لەنێو خەڵکیدا لەبارەی ماسنجەر ئەنجام داوە، لەنێو ھەر 10 کەسدا، حەوت کەس داوای ئاسانکردنی چۆنیەتیی بەکارھێنانی پڕۆگرامەکەیان کردبوو".چەدنۆڤسکی ئاماژەی بەوەش دا، جگە لە ئاسانکردنی ماسنجەر، چەندین تایبەتمەندیی نوێ بۆ پڕۆگرامەکە زیاد دەکرێت، تایبەتمەندیی پرسیارکردن، ناردنی شوێنی خۆت لەسەر نەخشە، یارییەکانی نێو پڕۆگرامەکە و پەیوەندیی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵ لە ڤێرژنە نوێیەکەی ماسنجەردا وەک خۆیان دەمێننەوە و لانابردرێن.پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مۆسکۆ: سیاسەتی ئەمریکا دژ بە ئێران مەترسیدارە

⋙ کازمی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لەگەڵ واشنتۆن دەدات

⋙ دۆنالد ترەمپ: مە پەیوەندیێن خوە ل گەل رێکخراوا ساخلەمیا جیهانی برین

⋙ گۆڕانكاری له‌ بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراقدا ده‌كرێت

⋙ بكوژی ره‌شپێسته‌كه‌ی مه‌نیئاپلس ده‌ستگیركرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو