English | عربي



تایبەتمەندییەکی بەسوود بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد دەکرێت

2018/10/16 | 10:09

هەواڵی کوردستان -

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی بەسوود بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن.شەوی ڕابردوو 15/10/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، تایبەتمەندیی (Unsend)یان بۆ پڕۆگرامەکەیان لە چەند شوێنێکی جیاوازی جیھاندا بەردەست کردووە.تایبەتمەندیی (Unsend) بۆ ئەوە بەکار دێت، ئەگەر نامەیەکت بە ھەڵە بۆ ھاوڕێیەکت نارد و ویستت لە لاپەڕەی گفتوگۆی خۆت و ھاوڕێکەت بیسڕیتەوە، لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە دەیسڕیتەوە.باس لەوەش کراوە کە ئێستا بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک تاقیکردنەوە لەسەر ئەو تایبەتمەندییە دەکەن، ئەگەر بەکارھێنەرێکی زۆری ھەبێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست دەبێت.چەند ساڵێکە بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوای تایبەتمەندییەکی لەم شێوەیان دەکرد و بە پێویستیان دەزانی بۆ پڕۆگرامەکە زیاد بکرێت.پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لێدوانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

⋙ نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

⋙ داوای بەدواداچوون بۆ چارەنووسی چالاکوانێکی ژنان دەکرێت

⋙ منداڵانی کەرکوک رۆژی جیهانی منداڵانیان پیرۆز کرد

⋙ وتووێژی نێوان باڵوێزی ئێران و وەزیری پلانداڕشتنی عێراق لە بارەی پێوەندیی دوو وڵات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو