English | عربي



ڕۆژنامه‌یه‌كی سعوودی كاندیدی ئێران بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرا ده‌كات

2018/06/26 | 16:48

هەواڵی کوردستان -

 

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ى چڕ له‌نێوان باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا و سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه‌ چووه‌، كه‌ ئامانج لێی، سه‌رۆكایه‌تیكردنى مالیكییه‌ بۆ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت.

سه‌رچاوه‌كان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، به‌ڵێنی به‌ ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى تاران له‌ به‌غدا داوه‌، گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، پێكبهێنێت.

سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆژنامه‌ى (عوكاز)ى سعوودی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌سجدی و مالیكی دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ باڵیۆزه‌كه‌ى تاران له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ براوه‌كان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دابوو.

هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ تاران به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه‌ له‌ پشت مالیكی ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنێت و ڕووبه‌ڕووى هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى و موقته‌دا سه‌در، بوه‌ستێته‌وه‌.

ئیئتیلافی مالیكی، دوێنێ له‌سه‌ر زارى په‌رله‌مانتارێكییه‌وه‌ ئاشكراى كرد، كه‌ تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك نه‌كراوه‌ و له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، پێكبهێنن.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ شەڕی نێوان دوو گوند لە بانە، ٢٠ برینداری لێ کەوتەوە

⋙ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

⋙ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای دان بەخۆداگرتنی دەوڵەتی ئەمریکای کرد لە ھەمبەر ناڕاییاندا

⋙ لێدوانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

⋙ نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ خۆپیشانده‌رێكی ره‌شپێست سووتا

⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات


زۆرترین بینراو