English | عربي



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرێی خوێندنی بۆ ئەمساڵی خوێندن کەم کردەوە

2020/11/22 | 20:00

هەواڵی کوردستان -

هەولێرـKDP.infoـ بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى داراییى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندیى نیشتمانیى زانکۆکانى کوردستان، بە ڕێژەى سەدا ۱۰بۆ ۲۰ بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى ساڵى ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ کەم کردەوە.

ئەمڕۆ ۲۲ی ۱۱ی ۲۰۲۰ بە سەرپەرشتىی د.

ئارام محەمەد قادر، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرۆکی زانکۆکان و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، کۆ بوونەوە و لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا ناحکوومییەکان کەم بکرێتەوە بە ڕێژەی سەدا ۱۰بۆ ۲۰.

سەبارەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بە کارى لێژنەى تایبەتمەند لەسەر ئاستى وەزارەت بەم ئەرکە کرد و دەستخۆشیى لێ کردن بۆ کارەکانیان لە ڕابردوودا.

بۆ ئەمەش ڕایگەیاند: "هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەتدا گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەمووان ڕەچاوى بار و گوزەرانى داراییى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ هەمووان دەستەبەر بکەین، لەو چوارچێوەیەشدا گوتى: بۆ ئەوەى ڕوحیەتى کێبڕکێى زانستى لە دامەزراوە ئەکادیمییەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى هاووڵاتییان بڕیارمان دا بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ئەویش بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتمانیى زانکۆکانى کوردستان کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیەنراوە بەم شێوەى خوارەوە:

·  ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى B، بە ڕێژەى سەدا ۱۰ کرێى خوێندن کەم دەکرێتەوە.

·  ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى C، بە ڕێژەى سەدا ۱٥ کرێى خوێندن کەم دەکرێتەوە.

·  ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى D، بە ڕێژەى سەدا ۲۰ کرێى خوێندن کەم دەکرێتەوە.

·  سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بە ڕێژەى سەدا ۲۰ کرێى خوێندنیان کەم دەکرێتەوە.

فایزە کۆیی









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وتووێژی تەلەفۆنیی زەریف و ھاوتا سوییدییەکەی و ڕەخنەگرتن لە دۆش دامانی ئەورووپا لە مەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی

⋙ دیدارووتووێژی سەرۆکی حەشدی شەعبی لەگەڵ باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا

⋙ عەممار حەکیم: وتووێژ ڕێگاچارەی سەرەکیی پاوەجێیی لە ڕۆژئاوای ئاسیایە

⋙ پشتڕاست کرانەوەی سەرکەوتنی «بایدێن» لە ویلایەتی «پێنسیلڤانیا»

⋙ دان نانی سوپای ڕزێمی زایونی بە داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەم ڕژێمە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ پێشانگای ئۆنلاین و ڤیدیۆ كۆنفرانسی بازرگانانی کوردستان و هەرێمی جێجانگی چین دەستیپێکرد

⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆ چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە خانتوری حەفتانین بڵاوکردەوە


زۆرترین بینراو