English | عربي



بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی: فۆڕمی خۆراك دەكرێتە ئەلیكترۆنی

2020/11/22 | 14:00

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info- بڕیارە فۆڕمی خۆراك بكرێتە سیستەمی ئەلیكترۆنی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانییش دەڵێ، سیستەمی ئەلیكترۆنی كۆتایی بە ھەموو رۆتیناتی پێشوو دێنێت و كارئاسانیی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بڕیار دراوە فۆڕمی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی و پێش ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست بە پڕۆسەكە كراوە، سەرەتا وەك تێست لە پارێزگای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان و پارێزگایەك لە باشوور لە رێگەی پەنجەمۆرەوە دەست بە پڕۆسەكە كراوە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی نەیانتوانی سەركەون، پڕۆسەكە راگیرا و دواتر گۆڕانكاریی بەسەردا ھات كە لە رێگەی وەرگرتنی نموونەی چاو، فۆڕمی خۆراك دروست بكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەشڵێت، لە ئێستادا پڕۆسەكە راگیراوە بە ھۆی ئەو قەیرانەی لە عێراق ھەیە و ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام بڕیارەكە دەرچووە و فۆڕمی خۆراك لە كاغەزەوە دەبێتە ئەلیكترۆنی.

شێخ كامل ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بێگومان بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك ھەنگاوێكی باشە، چونكە كۆتایی بە ھەموو ئەو كاغەز و ئەوراقانەی پێشتر دێنێت و ھاووڵاتیان زۆر بە ئاسانی دەتوانن زیادكردنی ئەندامی خێزان یان كوژاندنەوەی، لە كاتێكی زۆر كەمدا ئەنجام بدەن و ئەو ھاتوچۆیەی پێشتری ناوێت.

 

قائید میرۆ  

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆبوونەوەی ئۆپێک نرخی نەوتی دابەزاند

⋙ جەختی عێراق لە سەر گۆڕینەوەی زانیاریی ئاسایشتی لەنێوان بەغداو تاران و مۆسکۆو دیمەشق

⋙ ئۆردۆن تیرۆری شەھید«موحسین فەخری زادە»ی ئیدانە کرد

⋙ ئەردوغان: قودس پرسی تەواوی جیھانی ئیسلامە

⋙ زەریف: تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران دەربڕی شەڕخوازیی ھۆکارەکانی ئەو ڕووداوەیە لە ڕووی دۆش دامانەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ پێشانگای ئۆنلاین و ڤیدیۆ كۆنفرانسی بازرگانانی کوردستان و هەرێمی جێجانگی چین دەستیپێکرد

⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆ چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە خانتوری حەفتانین بڵاوکردەوە


زۆرترین بینراو