English | عربي



دوو نەخۆشخانە لە بەردەڕەش دروست دەكرێن

2020/11/22 | 11:00

هەواڵی کوردستان -

بەردەڕەش-KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، لە بەردەڕەش نەخۆشخانەیەكی ١٠٠ قەرەوێلەیی و هەروەها نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن بە گوژمەی نزیكەی ٤٥ ملیار دینار دروست دەكرێن.

خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە قەزای بەردەڕەش دوو نەخۆشخانە دروست دەكرێن یەكێكیان دەستی پێ كرابوو و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی وەستاوە و چاوەڕێ دەكەین دەستی پێ بكرێتەوە، كە نەخۆشخانەیەكی ١٠٠قەرەوێلەییە و بەشێكیشی جێبەجێ كراوە".

مەحموود گوتیشی: "نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتنیش دروست دەكرێت و ھەموو رێكارەكان گیراونەتە بەر، هەروەها زەوییشی بۆ تەرخان كراوە و كەشفمان رەوانە كردووە، تەنھا ماوە پارە تەرخان بكرێت و دەست بە دروستكردنی ئەویش بكرێت".

قایمقامی قەزای بەردەڕەش باسی لەوەش كرد، نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێلەیی ٤٣ ملیاری بۆ تەرخان كراوە و ئەوەی فریاكەوتنیش ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.

 

بڵند ئیبراھیم

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زەریف: تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران دەربڕی شەڕخوازیی ھۆکارەکانی ئەو ڕووداوەیە لە ڕووی دۆش دامانەوە

⋙ ئیمارات تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی ئیدانە کرد

⋙ نیشتمانەکەم - 29-11-2020

⋙ 40 سەربازی ئەفغانی کوژران

⋙ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ پێشانگای ئۆنلاین و ڤیدیۆ كۆنفرانسی بازرگانانی کوردستان و هەرێمی جێجانگی چین دەستیپێکرد

⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆ چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە خانتوری حەفتانین بڵاوکردەوە


زۆرترین بینراو