English | عربي



زیرەک کەمال: لایەنە عێراقییەکانیش لەدژی سووتاندنی ئاڵا ھەڵوێستیان ھەیە

2020/10/18 | 20:00

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info- ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەلایەن بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە کاردانەوەی لێ کەوتەوە و شرۆڤەکارێکی سیاسیش پێی وایە، کورد و شیعە خەباتی ھاوبەشیان ھەیە و پەیامی حکوومەت و لایەنەکانی عێراقیش دڵخۆشکەرە.

زیرەک کەمال، شرۆڤەکاری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوەی دوێنی لە بەغدا ڕووی دا و ھێرش کرایە سەر بارەگای پارتی و ئالای کوردستانیان سووتاند، ئێمە ناتوانین بڵیێن ئەوانە نە عەرەب و نە شیعە بوون، بەڵام ئەوانە نوێنەرایەتیی عەرەبی شیعە و سوننەش لە عێراق ناکەن، من بۆخۆم چاودێریی ڕەوشەکەم دەکرد و دوای ڕووداوەکە لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان ھاتنە سەر خەت و بە شیعە و سوننەوە ڕووداوەکەیان شەرمەزار کرد، ئەگەر لە لایەک بۆ ئێمە دڵگرانییە و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانمان دەکرێت، لە لایەکیش خۆشحاڵین لایەنە عێراقییەکان ھەڵوێستیان ھەیە."

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە دەڵێت: "کورد و شیعە خەباتی ھاوبەشیان ھەیە لە دژایەتیکردنی ڕژێمی بەعس و لە زۆر وێستگەی ژیاندا خەبات و ھەڵوێستی ھاوبەشیان ھەبووە، لە پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش دیار بوو بەفەرمی و بە ناوی ھەرێمی کوردستانەوە داوای کرد ددان بەخۆدا بگرن."

زیرەک کەمال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەدرێژاییی مێژوو ململانێی وەھا لە نێوان کورد و عەرەبدا نەبووە و ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەگەڵ برایەتی و پێکەوەژیانن لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان و ھیچ درۆشمێکیان نەبووە دژی ھیچ نەتەوە و پێکھاتەیەکی عێراق بێت، توندڕۆیی ھەر فۆڕم و ناو و شوناسێکی ھەبێت ھیچی پێ نییە و خزمەت بە نەتەوەی خۆیشی ناکات، ھەر ھەوڵێک لە ھەرێمی کوردستانەوە ھەبێت بە تێکدانی برایەتیی نێوان گەلانی عێراق ئەوە بێگومان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕێگەی پێ نادرێت."

قائید میرۆ

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بازنەكانی شاری كەركووك بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرا

⋙ گرانییا وی 47 کیلۆگرامە

⋙ كاندیدا شاهجوانا جیهانێ یە

⋙ پارێزگارێ دهۆکێ ب هەلکەفتا ژدایک بوونا پێغەمبەرێ خودێ (س) پەیامەک بلاڤکر

⋙ توركیا نوقمی قەرزاری بووە و 10 هەزار كۆمپانیاشی داخراون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. دیمه‌نی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

⋙ بەڤیدیۆ.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کەرکووک دۆزرایەوە، نازانرێت قوربانییەکان کێن


زۆرترین بینراو