English | عربي



بەریتانیا بە توندی سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دەكات

2020/10/18 | 18:00

هەواڵی کوردستان -

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر لقی 5ی پارتی لە بەغدا دەكات و رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ھەوڵەكان دەكەین بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە.

لە پەیامێكدا باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا یٔیدانە و سەرکۆنە دەکات،  داواش دەکات یەکلاکردنەوەی جیاوازییە سیاسییەکان لە رێگەی دایالۆگ بێت نەک توندوتیژی، کە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق راشیگەیاند "ھاوکات پێشوازی لەو ھەنگاوانە دەکەین کە لە بارەی ئەو ھێرشە گیراونەتەبەر".

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بازنەكانی شاری كەركووك بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرا

⋙ گرانییا وی 47 کیلۆگرامە

⋙ كاندیدا شاهجوانا جیهانێ یە

⋙ پارێزگارێ دهۆکێ ب هەلکەفتا ژدایک بوونا پێغەمبەرێ خودێ (س) پەیامەک بلاڤکر

⋙ توركیا نوقمی قەرزاری بووە و 10 هەزار كۆمپانیاشی داخراون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. دیمه‌نی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

⋙ بەڤیدیۆ.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کەرکووک دۆزرایەوە، نازانرێت قوربانییەکان کێن


زۆرترین بینراو