English | عربي



پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو جەمال بەختیار

2020/10/18 | 18:00

هەواڵی کوردستان -

   بەڕێزان/ خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان(جەمال بەختیار)

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان (جەمال بەختیار)،  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكەتان و سەرجەم ھونەرمەندان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(جەمال بەختیار) هونەرمەندێكی دەستڕەنگین و ناوداری گەلەكەكان بوو،  هەروەها كەسایەتیەكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر بوو لە  زووەوە پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتیمان دەكات و لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول وەك پێشمەرگە رۆڵی خۆی دەبینێ.

جێدەست و كار و بەرهەمە ناوازەكانی ئەو هونەرمەندە هەمیشە دیار و بەرچاون، بۆیە لەدەستدانی مایەی زیانێكی زۆرە، هیواخوازین هاوخەمیی هونەرمەندان و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیپارتی دیموكراتی كوردستان18/10/2020 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مەغدید سەپان: هەواڵەکانی کوردستان24 بە هەند وەردەگیرێن

⋙ ڕوونكردنەوەیەك لە ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانییەوە

⋙ روونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

⋙ مەسرور بارزانی راوێژ لەگەڵ چەند گەنجێک دەکات

⋙ گروپێكی داعش لەنزیک سێگردکان گەمارۆ دراون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ.. یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە ئاسمان و زەوییەوە لە هەولێر

⋙ ڤیدیۆ.. دیمه‌نی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌


زۆرترین بینراو