English | عربي



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

2020/10/18 | 16:00

هەواڵی کوردستان -

ھەولێر-KDP.

info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ، پەیوەندییەکانی هیندستان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا.باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیای زانیاری(IT ).سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی .

ئاماژەشی بە پێگەی هەرێمی کوردستان دا، کە دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ، لە عێراق و ناوچەکەدا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مەغدید سەپان: هەواڵەکانی کوردستان24 بە هەند وەردەگیرێن

⋙ ڕوونكردنەوەیەك لە ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانییەوە

⋙ روونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

⋙ مەسرور بارزانی راوێژ لەگەڵ چەند گەنجێک دەکات

⋙ گروپێكی داعش لەنزیک سێگردکان گەمارۆ دراون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ.. یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە ئاسمان و زەوییەوە لە هەولێر

⋙ ڤیدیۆ.. دیمه‌نی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌


زۆرترین بینراو