English | عربي



سووتاندنی بارەگای پارتی و ئاڵای كوردستان و پارتی، پیلانبۆداڕێژراو بووە

2020/10/18 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ، ھێرشكردنە سەر بارەگای پارتی و سووتاندنی ئاڵای كوردستان و پارتی، پیلانبۆداڕێژراو بووە و دەشڵێ، ئەو میلیشیایانە، بۆ سەر ئاشتی و پێكەوەژیان، مەترسین، بۆیە پێویستە حكوومەت بە زوویی لێكۆڵینەوە بكات و ئەو كەسانە بگرێت و بۆ ڕای گشتی ئاشكرایان بكات و سزایان بدات.

د.

ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داوامان لە حكوومەتی عێراق كردووە ھەم وەكو حیزب و ھەم وەكو حكوومەت و فراكسیۆنە كوردستانییەكان، كە ئەو كەسانەی ھێرشی سەر بارەگای پارتییان كردووە و ئاڵای كوردستان و پارتییشیان سووتاندووە، بە زوویی رێكار بەرامبەر ئەو كەسانە بگیرێتە بەر و بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێن و سزایان بدات، چونكە ئەوەی كراوە، دەستدرێژیكردنە بۆ سەر ئاڵای كوردستان و ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیە پێویستە رێكاری یاسایی بەرامبەر ھەردوو جۆرە كردەوەی یاساشكێنی بگیرێتە بەر، چونكە دوو ئاڵا سووتێندراون".

سەبری گوتیشی: "ئەو كارەی كراوە، بێ بیانوو بووە و پیلانی بۆ داڕێژراوە، بۆیە داوا لە حكوومەت دەكەین بەپەلە لێكۆڵینەوە بكەن و بكەرانی ئەم تاوانە سزا بدەن".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەش كرد، ئەو ھێزە میلیشیایانە، بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و پێكەوەژیان و دیموكراسی و بنەما دیموكراسییەكان، چونكە ناكرێت ھەر جارە و ھێرشی سەر شوێنێك بكەن.

 

بڵند ئیبراھیم









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فۆزا یوسف: دەوڵەتی تورک خۆی بۆ هێرشی نوێ ئامادە دەکات

⋙ عوسمان ئۆجه‌لان: پێویستە هەموو کورد دژی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە بوەستنەوە

⋙ ھەڵمەتی سوپای سووریا دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە

⋙ ئێران ھێرشی تیرۆریستی لە پاکستانی ئیدانە کرد

⋙ نێزیکی‌ 30 سالانە‌ كارێ چێكرنا سۆپێن داران دكه‌ن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. دیمه‌نی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

⋙ بەڤیدیۆ.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کەرکووک دۆزرایەوە، نازانرێت قوربانییەکان کێن


زۆرترین بینراو