English | عربي



نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی هندستان كۆبووه‌وه‌

2020/10/18 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ به‌ڕێز بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هندستان له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و دۆخی ڕه‌وه‌ندی هندی له‌ هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکان و فراوانكردنی قه‌بارەی بازرگانیی هندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان كرده‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌رتی تایبه‌تی هندی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌كیان ده‌بێت.

هەروەها باسیان له‌ كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌ هندستان و هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزی هندستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی پێكه‌وەژیانی پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌ جیاكانی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ ڕوو و ستایشی ئه‌و كولتووره‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، سەرۆک نێچیرڤان بارزانییش بڕواى هەرێمى کوردستانى بە ڕەتکردنەوەى توندوتیژى و پەیڕەوکردنى گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کردەوە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى بەڕێز سوبهاش چاندرا کەین کونسولى گشتیى هندستان لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها جه‌خت له‌ پته‌وكردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرایەوە به‌تایبه‌تیش له‌ بواری خوێندنی زانكۆیی و بورسی خوێندن له‌ پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی جیادا بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ زانكۆكانی هندستان.

تاوتوێكردنی دۆخی ڕه‌وه‌ند و ده‌ستی كاری هندی له‌ هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵ و كارامه‌یی كرێكارانی هندی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فۆزا یوسف: دەوڵەتی تورک خۆی بۆ هێرشی نوێ ئامادە دەکات

⋙ عوسمان ئۆجه‌لان: پێویستە هەموو کورد دژی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە بوەستنەوە

⋙ ھەڵمەتی سوپای سووریا دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە

⋙ ئێران ھێرشی تیرۆریستی لە پاکستانی ئیدانە کرد

⋙ نێزیکی‌ 30 سالانە‌ كارێ چێكرنا سۆپێن داران دكه‌ن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. دیمه‌نی بۆردومانكردنی په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

⋙ بەڤیدیۆ.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کەرکووک دۆزرایەوە، نازانرێت قوربانییەکان کێن


زۆرترین بینراو