English | عربي




یٔه‌و تاونباره‌ى خێزانه‌ كورده‌كه‌ى له‌ به‌غدا كوشت ده‌ستگیر كرا

2020/09/16 | 21:00

هەواڵی کوردستان -

دواى یٔه‌وه‌ى زانیاریمان ده‌ستكه‌وت كه‌ یٔه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه‌ كوشتووه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ له‌ دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له‌ هه‌ولێر حه‌شارداوه‌، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانیمان شوێنى ناوبراو بدۆزینه‌وه‌ و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یٔاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیر بكرێت و دواى لێكۆڵینه‌وه‌ ناوبراو دانى به‌ تاوانه‌كه‌ى نا كه‌ یٔه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانه‌كه‌یه‌تى:

ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبیه‌، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.

پیش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پیش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای یٔەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام یٔامادە نەبوو و گوتی: نیمە.

دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم یٔاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه‌، من شۆک بووم و شڵەژام و یٔەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و یٔەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری یٔاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە.

کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم.

هەوڵمدا یٔاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو.

پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسه‌یه‌کم دانا و دەرچووم.

بۆ کوێ بچم..

بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبایله‌كانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، یٔۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر.

لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەحرەین پلانێکی قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەکات

⋙ هەواڵ - 20-09-2020 - کاتی بڵاوبوونەوە : 18:00

⋙ جیهان لە 100 چرکەدا - 20-09-2020

⋙ پڕۆژەی تەوەقوت لە ھەڵه‌بجە جێبەجێدەكرێت

⋙ 27 پزیشكی ده‌روونیی و پسپۆری عه‌قڵی تره‌مپ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە دژی داگیرکەرانی تورک

⋙ به‌ به‌ڵگەی ڤیدیۆیی: سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی، هاورده‌كردنی په‌تاته‌ له‌ په‌روێزخان به‌رده‌وامه‌


زۆرترین بینراو