English | عربي



مانگی داهاتوو به‌ردی بناغه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی هه‌ولێر داده‌نرێت

2020/09/16 | 19:00

هەواڵی کوردستان -

هه‌ولێر-KDP.info- بە‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو لەسه‌ر ڕووبه‌ری 4000 دۆنم ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌ شاری هه‌ولێر مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پێ ده‌درێت.

سامان عاره‌ب به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك وڵاتانی جیهان له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست كراوه‌ به‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ ته‌واوی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دراون به‌ كارگه‌ و ئه‌و پرۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌رهه‌مهێنانی بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كان و خوارده‌مه‌نی له‌ یه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی جێگایان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران هه‌لیكار ده‌ڕخسێنێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له‌ مانگی داهاتوو به‌ردی بناغه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی هه‌ولێر داده‌نرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ولێر و خه‌بات كه‌ پێشتریش له‌ ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر جێگای بۆ كرابووەوە و باشیی شوێنه‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌ ئاو نزیكه‌ و بۆنیشی بەسه‌ر هه‌ولێردا نایه‌ت."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان كه‌ وه‌ك كارگه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تی پێ ده‌درێت، ده‌بێت له‌و ناوچه‌یه‌ دروست بكرێت،‌ پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن په‌ره‌پێده‌رێكه‌وه‌ دروست ده‌كرێت و دیزاینی بۆ ده‌كرێـت."

گوتیشی: "پرۆژه‌كه‌ جگه‌ له‌ ڕه‌خساندنی سه‌دان هه‌لیكار سوودی گشتیشی ده‌بێت وه‌ك بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و پاراستنی ئاسایشی خۆراك."

هێدی كاكه‌یی

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەحرەین پلانێکی قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەکات

⋙ هەواڵ - 20-09-2020 - کاتی بڵاوبوونەوە : 18:00

⋙ جیهان لە 100 چرکەدا - 20-09-2020

⋙ پڕۆژەی تەوەقوت لە ھەڵه‌بجە جێبەجێدەكرێت

⋙ 27 پزیشكی ده‌روونیی و پسپۆری عه‌قڵی تره‌مپ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە دژی داگیرکەرانی تورک

⋙ به‌ به‌ڵگەی ڤیدیۆیی: سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی، هاورده‌كردنی په‌تاته‌ له‌ په‌روێزخان به‌رده‌وامه‌


زۆرترین بینراو