English | عربي



وەزارەتی پەروەردە رەتیدەكاتەوە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن

2020/07/01 | 11:00

هەواڵی کوردستان -

ھەولێر-KDP.info- لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە كە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن و رایدەگەیەنێت، ھەندێك پەیجی ساختە نووسراوێكی شێوێندراویان بەناوی وەزارەت بڵاوكردووەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:..

دوێنێ شەو ۳۰ ی ٦ی ۲۰۲۰، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو لایەک رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و  قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووک.

دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ رووبەرووکردنەوەیان بە دادگاکان.

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان ـ وەزارەتی پەروەردە

۱ ی ۷ ی ۲۰۲۰









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وشداری دان لە بارەی کودەتای بەکاوخۆی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی لە عێراق

⋙ ڕاپێچ کرانی دەستەیەکی تیرۆریستی سەربە ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

⋙ نێچیرڤان بارزانی تیرۆری «ھیشام ھاشمی»ی بە تاوانێکی دژی ئازادیی ڕادەربڕین زانی

⋙ گەنجێکی کورد پاش مەرگی ژیانی دووبارەی بە چەند کەس بەخشی

⋙ وەزیری کارەبا بۆ KDP باس لە دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو