English | عربي



فرسەت ئەحمەد: بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە

2020/06/30 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

ھەولێر-KDP.info- فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان وەڵامی بڕیاری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر و دەڵێت، بڕیارەکە پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی دەرچووە" و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە.  

بەپێی نووسراوێک کە رۆژی 29-06-2020 دەرچووە و واژۆی فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی داوەتەوە.

لە نووسراوەکەدا سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان هاتووە، "بڕیاری بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ژمارە 37 کە لە 14-06-2020 ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و وێنەیەکی دراوەتە وەزارەتی داد بۆ بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان)، بەداخەوە کە بە بەڕێزتانی رادەگەیێنین کە داوای لێبووردن دەکەین و ناتوانین بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبکەینەوە".

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان "پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی (سلم التدرج القانونی) دەرچووە" و هەروەها "رای جەنابتان" نەبوونی سەرچاوەی تانەلێدان لە یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی یان سەرۆکی پەرلەمان ناکاتە جێگرەوەی و دەسەڵات و تایبەتمەندی چاودێری لەسەر یاسا دەرچوو لە پەرلەمانی پێنادات، بێ لەبەرچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی تەشریعکردنی هەر یاسایەک یان بڕیارێک. 

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا وەزیری داد دەڵێت، لەبەرئەو هۆیانەی سەرەوە ئەو بڕیارەی داوای بڵاوکردنەوەی کراوە بەپێ یاسا بە بڕیارێکی نەبوو دادەنرێت و بەپێی یاسای بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە ناشێت و بڵاوکردنەوەی بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوانەی باسکران دەبێتە مایەی رەخنە و پێشینەیەکی ترسناک لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی و سیستەمی سیاسی هەرێم.

هەروەها لەسەر وەزارەتی داد بەسەرپێچی لە رێسای گشتی و حکومەکانی یاسا تۆماردەکرێت."

 

 

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئومێد سه‌باح: حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ی هه‌موو رێكارێكه‌

⋙ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەست پێدەكات

⋙ مەلا کرێکار بە 12 ساڵ زیندانیی سزا درا

⋙ كۆریای باشوور: له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم رووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ربه‌ستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی بووه‌ته‌وه

⋙ بازنەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بچوك بوەتەوە.. زۆربەی گەندەڵیەکانی ئێستا لە خاڵە سنووریەکانە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی

⋙ بەڤیدیۆ.. کوشتنی کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەدەستی پۆلیس لە ئەمەریکا هەرادەنێتەوە


زۆرترین بینراو