English | عربي



پۆمپیۆ: پارێزگاری لە گەروی هورمز دەکەین و ئاسایشی کەنداو دەپارێزین

2020/02/15 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن ئیدانەی دەستتێوەردانەکانی ئێران لە عێراق، لوبنان و سوریا دەکات و گەنجانی ئەو وڵاتانە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت، دەشڵێت، "پارێزگاری لە گەروی هورمز دەکەین و ئاسایشی کەنداو دەپارێزین".مایک پۆمپۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی میونشن تایبەت بە ئاسایشی جیهان رایگەیاند، "واشنتن ئیدانەی دەستتێوەردانەکانی ئێران لە عێراق، لوبنان و سوریا دەکات و ئێران گەنجانی ئەو وڵاتانە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت".واشنتن پارێزگاری لە گەروی هورمز دەکات و ئاسایشی کەنداو مسۆگەر دەکات 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، واشنتن پارێزگاری لە گەروی هورمز دەکات و ئاسایشی کەنداو مسۆگەر دەکات.پۆمپیۆ رونیکردەوە، ئەمریکا شەڕی لە دژی داش ئەنجامدا و ئەبوبەکرد بەغدادی کوشت، هەروەها رێگریکردوە لە گەیشتنی داعش بە ویستەکانی بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.لەبارەی ناوبردنی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی بە نەخۆشێکی "مێشک مردو"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، "وڵاتانی رۆژئاوا سەردەکەوێت، بەیەکەوە سەردەکەون".پۆمپیۆ لەبارەی روسیا و ئێران و چین رایگەیاند، داگیرکردنی نیمچە "دورگەری قرم" لەلایەن روسیا و "هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" و "دوژمنکارییە ئابورییەکانی چین" هۆکارن بۆ شێواندنی سەقامگری ئاسایشی نێودەوڵەتی.واشنتن رێز لە دەسەڵاتی وڵاتان دەگرێت و بە بنەمای دیموکراتی و دادپەروەری دایدەنێت

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو تۆمەتانەی ئەڵمانیاشی رەتکردەوە، کە باس لەکشانەوەی واشنت دەکات لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانیدا رونیکردەوە، "واشنتن رێز لە دەسەڵاتی وڵاتان دەگرێت و بە بنەمای دیموکراتی و دادپەروەری دایدەنێت".فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا لە وتارێکدا لە دەستپێکی کۆنگرەی ئاسایشی ساڵانەی میونشن، سەرکۆنەی چۆنێتی مامەڵەکردنی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، چین و روسیای کرد لە کاروبارە نێودەوڵەتییەکاندا و رایگەیاند، ئەوان رەوشێک لە بێ متمانەیی و نەبونی ئاسایش لە جیهاندا دروستدەکەن.لەبارەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە، سەرۆکی ئەڵمانیا وتی، "سەبارەت بە نزیکترین هاوپەیمانمان، ئەمریکا، ئەو وڵاتە لەژێر ئەم بەڕێوبەرایەتیەی ئێستایدا بیرۆکەی بونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەتدەکاتەوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی ئامێدی یان کرد

⋙ مه‌زڵوم کۆبانى هه‌واڵى دورخستنه‌وه‌ى دوو حیزب له‌ گفتوگۆکانى کوردانی سوریای رەتکردەوە ‌

⋙ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا: گەمارۆی نوێ بە سەر ئێراندا ناسەپێندرێتەوە

⋙ ژیان لە فەرهەنگدا: نەوزاد عەلی ئەحمەد

⋙ ئێران وەڵامی جدی هەر جۆرە دزیەکی دەریایی دەداتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە دژی داگیرکەرانی تورک

⋙ به‌ به‌ڵگەی ڤیدیۆیی: سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی، هاورده‌كردنی په‌تاته‌ له‌ په‌روێزخان به‌رده‌وامه‌


زۆرترین بینراو