English | عربي



ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی ئەوەی هەست بە دڵخۆشی زیاتر بکەین

2020/02/15 | 13:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-پسپۆڕانی پزیشکی لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا لیستی ئەو خۆراکانە بڵاودەکانەوە کە دەتوانن دۆخی تەندروستی درونی بەرەو باشتر ببەن، ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست و رێکوپێک بخورێن.ماڵپەڕی Focus.deی بڵاویکردوەتەوە، پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە خواردنی روکە پاقلەییەکان، ماسی، بادەم، برۆکلی، سپێناخ و هێلکە لەو خۆراکانەن کە رێژەیەکی زۆر مادەی ئۆمێگا سێ لە پێکهاتەکەیاندا هەیە کە دەبنە هۆی کەمبونەوەی خەمۆکی و هاوکاری زیادکردنی هۆرمۆنی سيرۆتونين ودوبامين دەکەن بە هۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراون.ئەوەش هاتوە، خواردنی روکە پاقلەییەکان، بادەم و هێلکە دەبنە هۆی پاراستنی ئەو مادانە لەلەشدا کە بەپرسن لە پاراستنی هاوسەنگی لە جەستەدا و رۆڵێکی سەرەکیش دەبینن لە دروستبونی خەوێکی ئاسایی و ئارامدا.

هەروەها بونی سپێناخ و برۆکلی کە دەوڵەمەندن بە مادەی فولیک و هاوکاری جەستە دەکەن لە گەیشتنی لە بەرهەمهێنانی ئەو مادەیەدا، چونکە کەمی پێکهاتەی فولیک لە جەستەدا دەبێتەهۆی تێکچونی خەو  و خەمۆکی.هەروەها پزیشکان رونیدەکەنەوە کە ئەو خۆراکانەی سەرەوە دەبنە هۆی باشترکردنی هەڵسوکەتی رۆژانە و دۆخی دەرونی، ئامۆژگاری خەڵکیش دەکەن لە کاتی خەمۆخی و بێ تاقەتیدا سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ستراتیژی نوێی ئێران لە ناوچەکە چیە؟

⋙ ل کەرکووکێ تووشبوویەکێ کۆرۆنا یێ گیانێ خوە ژ دەستدا

⋙ داگیرکەران لە دوو گوندی تل تەمر زەویە کشتوکاڵیەکانیان سووتاند

⋙ دوو شەهیدەکەی بادینان بەخاکسپێردران

⋙ فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کۆگیلوویە و بۆیر ئەحمەد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو