English | عربي



مه‌سروور بارزانی: هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە زۆر گرنگە

2020/02/15 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

وەزیری بەرگری ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە، گوتیشی ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین.

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هەتەڵ مەتەڵ هەڵامە - 20-09-2020

⋙ شەکر ئاوا - 20-09-2020

⋙ ساباتی سۆز - جیهانی سایبێری و منداڵان - 20-09-2020

⋙ سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر دەكات

⋙ ڕۆحانی: ئێمە ڕێگە بە فشارەکانی ئەمریکا نادەین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە دژی داگیرکەرانی تورک

⋙ به‌ به‌ڵگەی ڤیدیۆیی: سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی، هاورده‌كردنی په‌تاته‌ له‌ په‌روێزخان به‌رده‌وامه‌


زۆرترین بینراو