English | عربي



راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

2019/12/05 | 00:00

هەواڵی کوردستان -

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە ئەمشەو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگە له‌ سنووری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان)، هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵام درانەوە و بە توندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندووه‌.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیندراوەکەیە :

بەداخەوە، ئەمشەو  تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان)  هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندووه‌.

خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاترو چڕتربکەنەوە.

بۆ ئەوەی رێگە لە پەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت. 

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە ورمێ سێ کۆڵبەر بریندار بوون

⋙ سێ باڵەخانە و کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵ سووتێنران

⋙ گەنجانی کورد لە فەڕەنسا دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

⋙ هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون

⋙ خانەوادەی ئۆجالان و زیندانیانی تر بۆ چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی

⋙ بەڤیدیۆ.. کوشتنی کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەدەستی پۆلیس لە ئەمەریکا هەرادەنێتەوە


زۆرترین بینراو