English | عربي



خانەقین؛ لیوای سێی پیشمەرگە روبەڕوی هێرشێكی داعش دەبێتەوە

2019/12/04 | 23:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان - نیگار عومەر داعش هێرشیكردە سەر لیوای سێی پێشمەرگە لەگوندی دەکەی سەرچەم لەسنوری خانەقین، لە ئەنجامیشدا پێشمەرگەیەک شەهید بو و پێنجی دیكەش برینداربون.خالید دارا ،بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لەخانەقین بەخەندان- ی ڕەگەیاند، "ئەمشەو چوارشەممە رێكخراوی چەكداری داعش بەهاوەن هێرشیکردوەتە سەر لیوای سێی پیادەی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لەگوندی دەکەی سەرچەم سەر بەقەزای خانەقین، لەئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید  بوە و پێجی دیکەش بریندارە".ئاماژەی بەوەشكرد "دوێنی شەو داعش هێرشی کردوەتە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی قەرامین نزیک گوندی دەکەی  سەرچەم، لەئەنجامی ئەو هێرشەشدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە".بەگوێرەی وتەكانی خالید دارا، پێكدادان و روبەڕوبونەوە تا ئێستاش لەنێوان ئەو چەكدارانەی داعش و پێشمەرگەدا بەردەوامە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانیاری نوێ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک

⋙ لە سۆران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا دروست دەکرێت

⋙ خۆپیشاندانەکان دەستی پێکردەوە

⋙ تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە

⋙ لەبارەی جموجۆڵە بازرگانییەکان روونکردنەوە دەدرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو