English | عربي



پەرلەمانى کوردستان پێشنیارەکانى لەبارەى ماددەى 140 دەداتە لێژنەى هەموارکردنەوەى دەستوور

2019/12/03 | 01:00

هەواڵی کوردستان -

لێژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم پێشنیازەکانى لەبارەى ماددەى 140 رادەستى لێژنەى هەموارکردنەوەى دەستوورى دەکات بەمەبەستى جێگیرکردنیان لەدەستوورى تازەى عێراقدا.

 

جوان رۆژبەیانى سەرۆکى لێژنەى ناوچەکوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بە(باسنیوز) ى راگەیاند: "بەمەبەستى گەڵاڵەکردنى پێشنیار و بۆچوونى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى هەموارکردنەوەى مادەکانى دەستوورى عێراق، بڕیارە هەفتەى داهاتوو وۆرک شۆپێک بەڕێوە ببەین دەربارەى ماددەى 140 دەستوور بۆئەوەى لەکاتى هەموارکردنەوەى دەستوور بۆچوونى ئێمە لەبەرچاو بگیرێت و داخوازییەکانى خەڵکى کوردستان لەناوچەکوردستانییەکان بەهەند وەربگیرێت".

 

راشیگەیاند: "هەرێمى کوردستان مەرجى خۆى هەیە بۆئەو ماددانەى دستوورى عێراق کەپەیوەندییان بەکورد هەیە، بۆئەم مەبەستە قسەمان لەگەڵ ئەندامانى لێژنەى هەموارکردنەوەى دەستوورى هەمیشەیى عێراق کردووە بۆئەوەى کاتێک بۆجێبەجێکردنى ماددەى 140 دیاربکرێت یان پێشنیازى دیکە بخەینەڕوو".

 

سەرۆکى لێژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بەپێى قسەى لێژنەى هەموارکردنەوەى دەستوورى عێراق زۆربەى ماددەکانى دەستوور گۆڕانکارییان بەسەردادێت تەنیا چەندمادەیەکى کەم نەبێت، بۆیە ئێمە پێداگرین لەسەر چەسپاندنى بۆچوونى خۆمان لەدەستوورى تازە لەپێناو جێبەجێکردنى ماددەى 140".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ میدیا گەشت - 10-08-2020

⋙ هونەرمەند سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد

⋙ ئەردۆغان توانای هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەری هەیە؟

⋙ سابیر كوردستانی كۆچی دواییكرد

⋙ زەریف : تاران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکان دانوستان دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت

⋙ بەڤیدیۆ... ساتی بەئامانجکردنی چوار چەکدار لەلایەن ئیسرائیل


زۆرترین بینراو