English | عربي



لە کێڵگەیەکی سنووری شارۆچکەی دووکان هەزاران مریشک مرداربوونەوە

2019/12/03 | 01:00

هەواڵی کوردستان -

قایمقامییەتی شارۆچکەی دووکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە لەمیانەی هەڵمەتێکدا لە کێڵگەیەدا هەزاران مریشکی مرداربوو دۆزراونەتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی دەست(باسنیوز) کەوتووە ئاماژە دراوە بە ئەوەی کە لیژنەی هاوبەشی قایمقامییەتی شارۆچکەی دووکان دوای ئاگادار کردنەوەیان لە بوونی دەیان مریشکی نەخۆش و هەزاران مریشکی مرداربوو لە کێڵگەیەکی سنووری شارۆچکەکە، تیمەکان چوونەتە شوێنەکە و پاشان تواندراوە سەرجەمیان بە شێوازێکی رێپێدراو لەناوبەرن.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ژمارەی مریشکە مرداربووەکان نزیکەی ٤ هەزار مریشک بووە و پاشان پشکنین بۆ مریشکەکانی تری کێڵگەکە ئەنجامدراوە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەبووە.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هونەرمەند سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد

⋙ ئەردۆغان توانای هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەری هەیە؟

⋙ سابیر كوردستانی كۆچی دواییكرد

⋙ زەریف : تاران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکان دانوستان دەکات

⋙ راوەدوونانی دادڤانیی برایان ھووک بە تاوانی ھەنگاوی دژی بەرژەوندیی نیشتمانیی ئێران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت

⋙ بەڤیدیۆ... ساتی بەئامانجکردنی چوار چەکدار لەلایەن ئیسرائیل


زۆرترین بینراو