English | عربي



ڤیدیۆ..زانایانی رۆژئاوا گومان له‌ هەڵسوکەوتی نەهەنگێک ده‌كه‌ن بە سیخوڕێکردن بۆ روسیا

2019/11/11 | 00:12

هەواڵی کوردستان -

خه‌ندان-نەهەنگێکی سپی لە جۆری " Beluga" لە کاتێکدایە لەگەڵ دەریاوانەکاندا لە ئاوەکانی جەمسەری باکور و لە نزیک باشوری ئەفریقادا یاریدەکات، ئەو هەڵسوکەتەشی گومانی سیخوڕێکردنی بۆ روسیا لێکدەدرێتەوە.بە گوێرەی رای دەریاوانەکان کە هەمو یان زانای بواری گیانەوەرە ئاوییەکانن، نەهەنگەکە هاوشێوەی ئاژەڵێکی ماڵی کاتێک لەلایەن دەریاوانەکانەوە تۆپێکی بۆ هەڵدەدرێت بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە، زاناکان پێیانوایە ئەو نەهەنگە لەلایەن هێزی دەریاوانی روسیاوە بۆ کاروباری سیخوڕی راهێنانی پێکراوە، چونکە ئاسایی نیە بۆ گیانەوەری ئاوی بەو شێوەیە لەگەڵ مرۆڤدا هەڵسوکەوت بکات.کواید ڤین زانای بواری گیانەوەرە ئاوییەکان لەو بارەیەوە دەڵێت، رەفتاری ئەو نەهەنگە نائاساییە و بەئەگەری زۆر راهێنان لەسەر رەفتاری جیاوازی پێکراوە، بە تایبەت راهێنانکردنی بە کۆمەڵێک جوڵە لە پێناوی بەدەستهێنانی خۆراکدا، رەنگە ئەو گیانەورە خۆراکی پێویستی نەبوبێت و پشتی بە خەڵکی دیکە بەستوە، ئەوەش شیکردنەوەیەکی راستە بۆ رەفتارەکانی لە جێگەی ئەوەی وابزانرێت یاری لەگەڵ مرۆڤدا دەکات.هەروەها ڤێرس جابر نوسەری وتاری زانستی لە نیۆرک تایمز دەڵیت، ئەو نەهەنگە ئەگەری ئەوە هەیە رایکردبێت و ئێستا لە دەریا و زەریاکاندا بێت، بە ئەگەری زۆر ئەو توشی برسیەتی بوە بۆیە کاتێک مرۆڤێک دەبینێت هەست بە دڵخۆشی دەکات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ترۆمبێلەک ب تەمامی هاتە سوتن

⋙ ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتیان له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

⋙ له‌ پارێزگای دهۆك دوو كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

⋙ لە ئەمه‌ریکا پیاوێکی سپیپێست بە تیر و کەوان رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە

⋙ رەوشا تووشبوویەکێ دی ل سلێمانیێ خرابە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو