English | عربي



ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌ رۆژئاڤا ئاشكراده‌كات

2019/11/11 | 00:12

هەواڵی کوردستان -

خه‌ندان-سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ له‌ باكوری فورات جێگیریان ده‌كات.مارک میلی سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بە کەناڵی ABCی وڵاتەکەی راگەیاند، "تا ئێستاش داعش لە ناوچەکەدا بونی هەیە و ئەوان لە هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی یەکجاری ئەو رێکخراوە بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی سه‌ربازیان له‌ باكوری فورات ده‌مێنێته‌وه‌".سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و هێزه‌، میڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ژماره‌یهان له‌ هه‌زار سه‌رباز كه‌متر ده‌بێت و پێده‌چێت ژماریه‌ان له‌نێوان 500 بۆ 600 سه‌ربازدا بێت".میڵی، كه‌ پێشتر فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی عێراق و ئه‌فغانستان وتیشی "تاكه‌ ئامانجی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی رێكخراوی چه‌كداری داعشه‌ له‌و ناوچه‌یه‌".ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، مانگی رابردو به‌ بڕیارێكی كتوپڕ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێ.ه‌كانی له‌ باكوری سوریا راگه‌یاند و تا ئێستاش كاردانه‌وه‌ نه‌رێنیه‌كانی جیهان به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژا جیهانی یا زارۆیان دێ هێتە ساخکرن

⋙ هەولێر: 11 توشبوویێن کۆرۆنا یێ باش بوون

⋙ فراکسیۆنی پارتی: چاکسازی بەردەوام دەبێت

⋙ جە هەورامان سەدان هکتارێ جە و جە زاگرۆس هەزاران هکتارێ جە دارستان سۆتێ

⋙ وه‌زیری ته‌ندروستی: هوتێله‌كان له‌جیاتی نه‌خۆشخانه‌ به‌كارده‌هێنین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو