English | عربي



تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك ژمارەیەك خۆپێشاندەری بەغدای كردە ئامانج

2019/11/10 | 23:36

هەواڵی کوردستان -

ئەمشەوی یەكشەممە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گۆڕەپانی ئەلخەلانی ناوەڕاستی شاری بەغدا بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری خۆپێشاندەران.

ئاژانسی هەواڵی (سپۆتنیك)ی رووسی لە زاری پەیامنێرێكیەوە بڵاوی كردەوە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كە لە گۆشەیەكی بەنزینخانەیەكدا لە گۆڕەپانی ئەلخەلانی ڕاگیرابوو، لە نزیك خۆپێشاندەراندا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی دەیان خۆپێشاندەر.

ئەمەش لە كاتێكدایە چەند كاتژمێرێكیش پێشتر گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاندبوو دۆخی گۆڕەپانی ئەلخەلانی ئارامە و كەسی تێدا نەكوژراوە.

جێی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو كە لەوەتەی دەستپێكردنەوەی خۆپێشاندانەكانی عێراق لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەوە، 319 كەس كوژراون، كە 13یان سەر بە هێزە ئەمنیەكان بوون و ئەوانی تر خۆپێشاندەر بوون، هەروەها زیاتر لە 15 هەزار كەسیش بریندار بوون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کۆمەککردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان

⋙ وەزیرێ ساخلەمیێ: ژ ئەگەرێ زۆربوونا تووشبوویێن کۆرۆنا یێ نەچارین هۆتێلان بکەینە نەخۆشخانە

⋙ عیراق: ٢٣٢ حالەتێن نوویێن کۆرۆنا یێ هاتنە تۆمار کرن

⋙ تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات

⋙ هه‌ولێر.. 11 توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو