English | عربي



تا ئێستا 100 ملیۆن چەکی کلاشینکۆف فرۆشراوەروسیا؛ یادی 100 ساڵەی لە دایکبونی دامەزرێنەری کلاشینکۆف دەکرێتەوە

2019/11/10 | 23:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ئەمڕۆ لە روسیا و بەشێک لە وڵاتان یادی 100 ساڵەی لە دایکبونی یەکێک لە داهێنەرانی چەکی سەربازی کرایەوە کە ئەویش میخائیل کلاشینکۆفە و بەوبۆنەیەوە پێشانگا و وانەی تایبەت بەو کەسایەتیە و داهێنانە سەربازییەکانی کراوەنەتەوە.ئەمڕۆ سەدان خوێندکار و هاوڵاتی کە هەندێکیان پۆشاکی سەربازییان لەبەردابو لە باشوری مۆسکۆ بەشدارییان لە پێشبڕكێ و چالاکی جۆراجۆردا کرد لە ناویاندا چۆنیەتی بەکارهێنانی و بەستنەوەی چەکی کلاشینکۆف هەبو.ئامانجی رێکخەرانی ئەو چالاکییە وەکو خۆیان باسیان کردوە، بریتیە لە راهێنانی گەنجان لە بواری چۆنیەتی بەکارهێنانی و چاکردنەوەی ئەو چەکە ناسراوە، ئەویش لە یادی سەد ساڵەی لە دایکبونی داهێنەرەکەیدا.میخائیل کلاشینکۆف ساڵی 2013 و لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئەو لە روسیا وەکو پاڵەوانێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی سەربازی وڵاتەکە دەناسرێت.بەکار‌هێنانی کلاشینکۆف یەکێکە لە سەرەکترین ئەو چەکانەی سوپای روسیا لە کاتی راهێنانەکانیدا بەکاریدەهێنن، هەروەها ژمارەیکی زۆر سوپای وڵاتانیش خاوەنی ئەو چەکەن.تا ئێستا زیاتر لە 100 ملیۆن چەکی کلاشینکۆف لە جیهاندا فرۆشراوە و سوپای 50 وڵاتی جیهانیش ئەو چەکە بەکاردەهێنن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژا جیهانی یا زارۆیان دێ هێتە ساخکرن

⋙ هەولێر: 11 توشبوویێن کۆرۆنا یێ باش بوون

⋙ فراکسیۆنی پارتی: چاکسازی بەردەوام دەبێت

⋙ جە هەورامان سەدان هکتارێ جە و جە زاگرۆس هەزاران هکتارێ جە دارستان سۆتێ

⋙ وه‌زیری ته‌ندروستی: هوتێله‌كان له‌جیاتی نه‌خۆشخانه‌ به‌كارده‌هێنین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو