English | عربي



شه‌هێن جه‌مال: جارێ بەشداری لە هیچ کارێکی هونەر ناکەم

2019/11/10 | 23:00

هەواڵی کوردستان -

شه‌هێن جه‌مال، خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی كافتریایه‌كی به‌شداری هیچ كارێكی نوێی هونه‌ری ناكات.

شه‌هێن، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌نیا خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی كافتریایه‌كه‌م، هه‌ربۆیه‌ كاتم نه‌بووه‌ به‌شداری كاری نوێی هونه‌ری بكه‌م".

گوتیشی: "سیناریۆی فیلم و درامام بۆ هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام به‌ دڵم نه‌بووه‌، بۆیه‌ به‌شداریم نه‌كردووه‌، جگه‌ له‌وانه‌ش ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌هۆی كافتریاكه‌مه‌وه‌ كاتم كه‌مه‌".

 

شه‌هێن جه‌مال، خه‌ڵكی سلێمانییه‌، وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداریی چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه‌.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی لەدەستدا

⋙ نوێترین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا

⋙ کۆرۆنا ٣٢٥ کەسی لە کوردستان کوشتووە

⋙ ٢٦١٣ تووشبوونی نوێ کۆرۆنا لە ئێران/ ١٦٠ حاڵەتی مەرگ

⋙ پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ ھەڤاڵان (ئەسعەد عەدۆ) و (کەریم قادر)

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو