English | عربي



حەکیم: هەمو چاکسازییەکانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەستکەوتی خۆپیشاندەرانە

2019/11/10 | 22:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ داواکردنی ژیانێکی ئازاد و رێزلێگیراو بوە، ئەوەش وایکرد حکومەت و پەرلەمانی عێراق هەڵمەتی چاکسازی رابگەیەنن و لەو پێناوەشدا خەڵکی ناڕازی قوربانیانداوە.عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانییە لە عێراقدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوەی لە عێراقدا رویدا هەنگاوێکی دورستبو لە هەناوی سیستەمێکی سیاسیەوە هاتە دەرەوە و داوایکرد، گرەو لەسەر ئارامی و پێداویستی خەڵک بۆ ژیانێکی رێزلێگیراو نەکرێت.

هاوكات سوپاسی خۆپیشاندەرانی نیشتیمانپەروەر دەکەن کە بەدەنگێکی بەرز داوای مافەکانی کرد کە بەهۆی گەندەڵی و بەش بەشێنەی سیاسیەوە لێیزەوتکرابو.ئەمڕۆش لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی عێراق کرد، بە جۆرێك یاساکە هەلی دامەزراندن بۆ 139 هەزار کەس لەرەگەزی نێر، و 63 هەزارکەس لە رەگەزی مێ دەڕەخسێنێت، ئەوەش بە خانەنشینکردنی هەمو ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتۆتە 60 ساڵ.ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی 17 رۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و بەشێکی دیكە لە شارەکان بەردەوامە، یەکێک لە ناڕەزاییەکانی خۆپیشاندەران زۆری موچەی بەرپرسان و خانەنشینبونیانە بە موچەیەکی زۆر.لەبەرامبەر داواکاری خۆپیشاندەرانیشدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی چەندین چاکسازی داوە، یەکێک لەوانەش کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکانە بۆ نیو ئەوەندە.تا ئێستا بەڵێنەکان خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەپێی دواین زانیارییەکانیش زیاتر لە 300 کەس کوژران و نزیکەی 15 هەزار کەسیش برینداربون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ترۆمبێلەک ب تەمامی هاتە سوتن

⋙ ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتیان له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

⋙ له‌ پارێزگای دهۆك دوو كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

⋙ لە ئەمه‌ریکا پیاوێکی سپیپێست بە تیر و کەوان رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە

⋙ رەوشا تووشبوویەکێ دی ل سلێمانیێ خرابە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو