English | عربي



باسنیوز زانیاری لەبارەی شەڕەکەی ئەمڕۆی لیوای ١٢ی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە

2019/11/10 | 22:24

هەواڵی کوردستان -

بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند دواى دەمەقاڵێى نێوان دوو ئەفسەرى لیواى 12ى وەزارەتى پێشمەرگە لە ئەنجامدا شەڕ دەکەوێتە نێوانیان و دوو ئەفسەر و چەند پێشمەرگەیەک دەبنە قوربانى.

 

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگرى سەرۆکى ئەرکانى وەزارەتى پێشمەرگە بە(باسنیوز) ى راگەیاند: "ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11/2019 لە ئەنجامى دەمەقاڵێى نێوان دوو ئەفسەرى لیواى 12 لە رشتەى پیادەى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە، شەڕەتەقە دروست بوو و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکیش بریندار بوو".

 

راشیگەیاند: "دواى رووداوەکە وەزارەتى پێشمەرگە لێکۆڵینەوەى سەربازى دروستکردووە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بەمەبەستى گەیشتن بەراستى و دروستى رووداوەکە، لە بەیانییەوە لێژنەکە دەستبەکار دەبێ بۆ دەرخستنى هۆکارى رووداوەکە".

 

جێگرى سەرۆکى ئەرکانى وەزارەتى پێشمەرگە ئاماژەى بە ئەوەش کرد" کەسێک کە پەیوەندى راستەوخۆى بە رووداوى تەقەکردنەکەى نێو بارەگاى لیواى 12 ى وەزارەتى پێشمەرگە هەبووە دەستبەسەرکراوە و بەیانى لەبەردەم ئەنجوومەنى لێکۆڵینەوە ئامادەدەبێت بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لەگەڵى".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فەرمانی ده‌ستگیركردنی سۆران عومه‌ر دەرچوو

⋙ سەرۆك شارەوانییەك دەستی لەكاركێشایەوە

⋙ لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان روونکردنەوە دەدرێت

⋙ رەخنەی دووبارەی کازمی لە پەلامارەکانی تورکیا

⋙ ئه‌ردۆغان: پێویسته‌ وڵاتان رێز له‌ بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌یا سۆفیا بۆ مزگه‌وت بگرن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو