English | عربي



نەتەوە یەكگرتووەكان داوای سەرپەرشتیكردنی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق دەكات

2019/11/10 | 22:24

هەواڵی کوردستان - پێویستە دەستبەجێ خۆپێشاندەرە زیندانیكراوەكان ئازاد بكرێن

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) بەیاننامەیەكی لە شێوەی نەخشەڕێگا بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئێستەی عێراق بڵاوكردەوە، كە خۆی لە سێ قۆناخدا دەبینێتەوە و لەبارەی هەمواری دەستووریشەوە رایگەیاندووە كە دەبێ لەژێر سەرپەرشتی ئەواندا بێت و گەلی عێراقیش دەنگی پێبدەن.

بەیاننامەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بە ناوی پرەنسیپەكان و ڕێوشوێنەكانە، ڕێوشوێنەكان سێ قۆناخ لە خۆ دەگرن، قۆناخی یەكەم بریتیە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەمودەست و بە پەلە، كە ماوەی كەمتر لە یەك هەفتە دەخایەنێت و گرنگترین خاڵی بریتیە لە دەمودەست ئازادكردنی ئەو خۆپێشاندەرانەی بە هۆی خۆپێشاندانەكانی دوای مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەوە دەستگیر كراون، لەگەڵ وازهێنان لە ڕاوەدوونانی خۆپێشاندەران.

بە پێی بەیاننامەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، قۆناخی دووەمی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان دەبێ قۆناخێكی كورتخایەن بێت لە نێوان هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە، تیایدا پێویستە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بە كۆتا بێت، هەروەها دەبێ لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا لەبارەی ئاسایشی عێراقەوە، فەرمانی جێبەجێكاری ژمارە 237 بە تەواوی جێبەجێ بكرێت و چیتر چەك بە دەستی هیچ هێزێكی دەرەوەی دەوڵەت نەمێنێت، هەر هێزێكی دەرەوەی دەوڵەت چەكی هەبێ، بە لەیاسا دەرچوو هەژمار بكرێت.

هەروەها دەبێ لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا هەنگاوەكانی نەهێشتنی گەندەڵی كارا بكرێت.

قۆناخی سێیەمیش كە ماوەكەی مامناوەندییە و لە یەك مانگ تا سێ مانگ دەخایەنێت، دەبێ دەستووری عێراق بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هەموار بكرێتەوە و بخرێتە دەنگدانەوە و لەلایەن گەلی عێراقەوە پەسەند بكرێت.

لەبارەی گەندەڵیشەوە، دەبێ دەستەی دەستپاكی دۆسیەكانی گەندەڵی ڕەوانەی دادگای باڵای عێراق یان دادگای ناوەندی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی كردبێت.

 

جێی باسە لەوەتەی ئۆكتۆبەری رابردووەوە خۆپێشاندانی بەرفرەوان لە بەغدا و چەند شارێكی تری عێراق بەردەوامە، لەم ماوەیەشدا زیاتر لە 300 كەس كوژران و بە هەزارانیش بریندار بوون، ئەمەش دوای ئەوەی حكوومەت نەیتوانی وەك پێویست وەڵامی داواكانی خۆپێشاندەران بداتەوە و هێزە ئەمنی و چەكدارەكانی عێراق بە گوللە و ئاگر هەوڵی سەركوتكردنی خۆپێشاندانەكانیان دا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ترۆمبێلەک ب تەمامی هاتە سوتن

⋙ ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتیان له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

⋙ له‌ پارێزگای دهۆك دوو كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

⋙ لە ئەمه‌ریکا پیاوێکی سپیپێست بە تیر و کەوان رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە

⋙ رەوشا تووشبوویەکێ دی ل سلێمانیێ خرابە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو