English | عربي



عێراقێکی بچووک لە تارانە

2019/11/09 | 14:36

هەواڵی کوردستان -  

لە تارانی پایتەختی ئێران، گەڕەکێک بە ناوی گەڕەکی دەوڵەتئاوا هەیە، کە خەڵک بە (گەڕەکی عەرەبەکان) ناوی دەبەن.

لەو گەڕەکەدا بۆنی خواردنی عەرەبی شەقامەکانی داگیر کردووە.

ئەوانەی لەو گەڕەکەدا دەژین بە عەرەبی قسە دەکەن، کاتێک دەچیتە ناو ئەو گەڕەکە، هەست دەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراقی نەک تاران، بۆیە ئەو گەڕەکە بە (عێراقی ناو تاران)یش ناوی دەرکردووە.

تابلۆی سەر دوکانی ئەو عێراقە بچووکەی ناو تاران بە دوو زمانی عەرەبی و فارسییە.

پۆشینی دشداشە و بۆنی چای تاڵ و رەش و شیرینی عەرەبی، لەو گەڕەکە نەبێ لە هیچ شوێنێکی دیکەی تاران نابینرێت.

دانیشتوانی ئەو عێراقە بچووکە ئەو کەسانەن، کە لە دوو سەدەی رابردوو لە ئێرانەوە رۆیشتوونەتە عێراق، بەڵام لە دەیەی 70 و 80 لە سەردەمی حکوومەتی ئەلبەکر و سەدام حوسێن بە ناوی دەرکراوەکان دەست گیرا بەسەر ماڵ و ژیانیان و لە سەر سنوورەکانی ئێران بەرەڵا کران.

ئەمانە ئێستا لەژێر ناوی کەربەلایی، نەجەفی و کازمینییەکان خەریکی بازرگانین.

شوێنی سەرەکیی ژیانیان گەڕەکی دەوڵەتئاوای شاری رەیە، بەڵام ئەمانە بازرگانی گەورەن لە کۆڵانی مەروی سەر بە شەقامی ناسرخەسرەو و دەوڵەتئاوا.

چەندین مزگەوت و حوسێنییەی گەورەیان هەیە و لەسەر بیلبۆردی سەر شەقامەکانیان وێنەی سیستانی، حەکیم و محەمەد باقر سەدر هەڵواسراوە.

ئێرە عێراقێکی بچووکە لەناو تارانی پایتەختی ئێران و لەسەر چوار گۆڕەپانی ناو ئەم عێراقە بچووکە 130 دوکانی فرۆشتنی فەلافل هەیە، کە فەلافلی سەید ناسراوترینیانە.

ئەم عێراقە بچووکەی ناو تاران تا دێ گەورەتر دەبێ و لەم ساڵانەی دواییدا رێخۆشکەر بووە بۆ هاتنی ماڵبات و بازرگانەکانی سووریا و لوبنان و هەندێ لە دوکانەکان بۆنی کونافە و پاقلەی سووری و لوبنانییانی لەخۆ گرتووە.

 

 

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژا جیهانی یا زارۆیان دێ هێتە ساخکرن

⋙ هەولێر: 11 توشبوویێن کۆرۆنا یێ باش بوون

⋙ فراکسیۆنی پارتی: چاکسازی بەردەوام دەبێت

⋙ جە هەورامان سەدان هکتارێ جە و جە زاگرۆس هەزاران هکتارێ جە دارستان سۆتێ

⋙ وه‌زیری ته‌ندروستی: هوتێله‌كان له‌جیاتی نه‌خۆشخانه‌ به‌كارده‌هێنین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو