English | عربي



سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی یادی لە دایکبونی پێغەمبەر پەیامێکی بڵاوکردەوە

2019/11/09 | 14:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە گەلانی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو یادە دەرفەتێکە بۆ بەخۆداچونەوە و شوێنکەوتنی رێنماییەکانی پێغەمبەر لە میهرەبانی، بەهێزکردنی گیانی هاوکاری، چاکسازی و دامەزراندنی دەسەڵاتێکی خزمەتگوزار.د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە ساڵیادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، "ئەم رۆژانە یادی لە دایکبونی پێغەمبەر (د.خ) دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە کە گەلی عێراق و هەمو گەلانی ئیسلامی لە خێر و سەرکەوتندا بن".ئەم یادە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەموان بەخۆیاندا بچنەوە و لە رێکارەکانی پێغەمبەر (د.خ) سەبارەت بە میهرەبانی و هاوکاری

 

ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم یادە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەموان بەخۆیاندا بچنەوە و لە رێکارەکانی پێغەمبەر (د.خ) سەبارەت بە میهرەبانی و هاوکاری، روبەڕوبونەوەی توندڕەویی و بە کافەکردن سود وەربگرین، کار بۆ داخوازییەکانی گەلی عێراق لە چاکسازی و دەسەڵاتێکی باش و ئاسایش و ئارامی بکەین".ئومێدەوارن ئەم یادە ببێتە هۆی سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان

 

هاوکات ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بە هەمان بۆنەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئومێدەوارن ئەم یادە ببێتە هۆی سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا.بەبۆنەی یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ساڵانە و لە رۆژی 12ی رەبیعل ئەوەلی هەمو ساڵێک لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامیدا یادی لە دایکبونی پێغەمبەر دەکرێتەوە و موسوڵمانان لەو رۆژەدا رەفتار و ئامۆژگارییەکانی بیرخۆیان دەهێننەوە و پابەندبون بە رێبازەکەی دوپاتدەکەنەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دان پیادانان بە دۆش دامانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران و ڤەنزۆئیلا

⋙ تۆنی بلێر به‌ گومانه‌ له‌ تره‌مپ

⋙ لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ په‌یامێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ ئاراسته‌ی قوتابیان ده‌كات

⋙ خۆسازدانی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی ھێرشە شیمانەییەکانی ئەمریکا

⋙ جێگری ئەبووبەکر بەغدادی لە سووریا کوژراوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو