English | عربي



نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئیمەیڵێک چاودێریی مافی مرۆڤ لە عێراق دەکات

2019/11/09 | 14:00

هەواڵی کوردستان -

نەتەوە یەکگرتووەکان بە کردنەوەی ئیمەیڵێک، بە هانای خۆپیشاندەرە عێراقییەکانەوە دەچێت و داوای بەڵگەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات.

جێنین هێنیس بلاسخارت، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ئەمڕۆ شەممە 9-11-2019 بەیاننەمەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوا لە خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکات، لە پێشێلکارییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، ئاگاداری بکەنەوە.

جێنین هێنیس بلاسخارت ئیمەیڵێکی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، هەموو ئەو خۆپیشاندەرانەی عێراق، کە بەڵگەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان لایە، دەتوانن لەڕێی ئەو ئیمەیڵەوە (humanrightsiraq@un.org)، ئاگاداری بکەنەوە.

لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری کردووە.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 500 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 12 هەزاری دیکەش بریندار بوون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ باڵوێزی ئێران لە ڤەنزۆئیلا: بایکۆتەکانی یەکلایەنەی ئەمریکا تینی جارانی نەماوە

⋙ بریندار بوونی سێ لەشکریی تیرۆریستی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

⋙ کوژرانی چوار داعشی لە باشووری بەغدا

⋙ ئەمریکا زیندانی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دەکاتەوە

⋙ ڕەخساندنی 9000 هەلی کار بۆ کۆڵبەرانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو