English | عربي



به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی: دیارنییه‌ هه‌ڵبژاردنەکەی عێراق ده‌كرێت یان نا

2019/11/09 | 13:24

هەواڵی کوردستان - ”بۆ پارێزگای نەینەوا کاندیدی یەکەم پارتییە و دووەم یەکێتییە لە کەرکووکیش بەپێچەوانەوە“

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ده‌كات و میکانیزمی دابه‌شكردنی کاندیدی حزبه‌كان له‌ ناوچه‌ کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ده‌خاته‌ ڕوو.

 

خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان كه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، یه‌ك سه‌رۆكی هه‌یه‌، ئه‌ویش عه‌بدولره‌حمان مسته‌فایه‌، به‌ڵام میکانیزمی دابه‌شكردنی كاندیده‌كانمان دیاری كردووه‌ له‌ كه‌ركووك ژماره‌ یه‌ك بۆ یه‌كێتییه‌ و ژماره‌ دوو بۆ پارتییه‌ و له‌ مووسڵ ژماره‌ یه‌ك بۆ پارتی و ژماره‌ دوو بۆ یه‌كێتییە".

 

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای کرد، نیوه‌ی حزبه‌كانی نێو هاوپەیمانیی کوردستانی كاندیدیان نییە، له‌كاتێكدا 30 حزب به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌، بۆ کەرکووک تەنیا 14 لایه‌ن کاندیدیان ده‌بێت کە جگە لە پارتی و یەکێتی، ئەوانەی دیکە یەک کاندیدیان دەبێت.

 

لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) خەسرۆ گۆران ئاشکرای کرد: ”جارێ نازانین هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان دواده‌خرێت، چونكه‌ به‌غدا سه‌قامگیر نییه‌، باس له‌ گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ هەڵبژاردنەکەی نیسانی ٢٠٢٠ی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق“.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزووتنه‌وه‌ى به‌شائر سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى هاشمى ده‌كات وداوا له‌حكومه‌ت ده‌كات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانبار بكات

⋙ په‌روه‌رده‌ ده‌نگۆى ڕاگرتن ده‌وام بۆ ماوه‌ى دووهه‌فته‌ به‌هۆى بوونى توشبووان به‌كۆرۆنا ڕه‌تكرده‌وه‌

⋙ مالیكى : تیرۆركردنى هاشمى هه‌وڵى په‌له‌كێشكردنى عێراقه‌ به‌ره‌و پشێوى وكووشتن

⋙ سەرۆک کۆماری عێراق، لەسەر تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» پەیامێکی بڵاوکردەوە

⋙ سەرۆک وەزیرانی عێراق کوشتنی «هیشام ئەلهاشمی» ئیدانە دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو