English | عربي



مەسرور بارزانی: هاوکاریکردنی ئاوارەکان ئەرکێکی نێودەوڵەتییە

2019/11/09 | 12:48

هەواڵی کوردستان -  

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کەمپێکی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی لە بەردەڕەش کرد و لە ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی پرسییەوە.

 

لە میانی گفتوگۆکەیدا لەنێو کەمپەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە کرد کە لە کەمپەکەدا کار دەکەن، هاوکات دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگاری دهۆک و دەزگاکانی (UNHCR) و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هەموو ئە ڕێکخراوانەی کە بەشدارن لە کارکردن لە کەمپەکەدا.

 

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمە کارێکی پیرۆزە وەک مرۆڤ و وەک خەڵکی لێقەوماو ئەرکمانە و جێگەی دەستخۆشییە و لەبیرمان نەچێت کە ئێستا یەک ملیۆن و 100 هەزار ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی عێراق و بەشێکیشیان هی ناوچەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە بەشێک لە کەمپەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ئەمەش ئەرکێکی گرانی خستووەتە سەر شانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان، ساڵانە تێچوویان یەک ملیار و نیوە".

 

مەسرور بارزانی هەروەها ڕای گەیاند: ”ئێمە وەک هەرێمی کوردستان هەردەم بەردەوامین لە خزمەتی هەموو ئاوارەکان، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە ئەم ئەرکە ئەرکێکی نێودەوڵەتییە و داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و (UN) و هەموو دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی خۆمان دەکەین، ئەوانیش بەشێک لەو بارگرانییە بخەنە سەرشانی خۆیان و خەمی ئاوارەکانی ناو کەمپەکان بخۆن، چونکە بەرەو وەرزی زستان دەچین کە بۆ ئاوارەکان وەرزێکی ناخۆشە و هیوادارین پێویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت“.

 

جەختیشی کردەوە، ئەوان وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسیشەوە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی بگەیەن بە چارەسەرێت تاوەکوو ”ئەو خوشک و برا ئاوارانە بە کەرامەتەوە بگەڕێنەوە سەر خاک و ماڵ و ژیانی خۆیان، بەڵام هەتا ئەوکاتەی لێرە بمێنن، ئێمە پێویستە لە خزمەتیاندا بین و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەت ڕادەسپێرین خزمەتیان بکەن و ئەگەریش کەموکوڕییەک هەبێت و ئێمە بتوانین چارەسەری بکەین، درێغی ناکەین و دیسان داوا لە ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دەکەین کە زیاتر هاوکاریی ئەو خەڵکە لێقەوماوە بکەن“.

 

مەسرور بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوەکانی دیکە نابێت هیچ درێغییەک بکەن لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ باڵوێزی ئێران لە ڤەنزۆئیلا: بایکۆتەکانی یەکلایەنەی ئەمریکا تینی جارانی نەماوە

⋙ بریندار بوونی سێ لەشکریی تیرۆریستی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

⋙ کوژرانی چوار داعشی لە باشووری بەغدا

⋙ ئەمریکا زیندانی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دەکاتەوە

⋙ ڕەخساندنی 9000 هەلی کار بۆ کۆڵبەرانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو