English | عربي



کارەساتێکی مرۆیی لە لوبنان سەر هەڵدەدات

2019/11/09 | 12:48

هەواڵی کوردستان -

کارەساتێکی مرۆیی لە لوبنان سەر هەڵدەدات و نەخۆشخانەکان دادەخرێن.

سولێمان هارون، نەقیبی سەندیکای نەخۆشخانەکانی لوبنان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی پارەی دابینکردنی دەرمان، نەخۆشخانەکانی لوبنان دەتوانن تا یەک مانگی دیکە دەرمان بۆ نەخۆشان دابین بکەن.

سولێمان هارون هۆشداریی دا لە دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی لە لوبنان و رایگەیاندووە، بۆ نیشاندانی مەترسییەکە، بڕیاریان داوە رۆژی هەینی 15-11-2019 دەرگای نەخۆشخانەکان دابخەن و هیچ نەخۆشێک جگە لە حاڵەتە فریاگوزارییەکان، وەرنەگرن.

نەقیبی سەندیکای نەخۆشخانەکانی لوبنان رەتی کردووەتەوە داخستنی دەرگای نەخۆشخانەکان پەیوەندیی بە بارودۆخی سیاسی و خۆپیشاندنەکانەوە هەبێت و رایگەیاندووە، لە ساڵی 2011ـەوە پارەی پێوست بۆ نەخۆشخانەکان دابین نەکراوە.

خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە ئێوارەی رۆژی 17-10-2019ـەوە دەستیان پێ کردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان، دەکەن.

لوبنان وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە هەرسێ پێکهاتەی عەرەبی سوننە، عەرەبی شیعە و مەسیحی پێک دێت و پۆستە سیادییەکان بەپێی عورفێک بەمشێوەیە یەکلا کراونەتەوە؛

- سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ پێکهاتەی مەسیحی

- سەرۆکایەتیی وەزیران بۆ پێکهاتەی سوننەمەزهەب

- سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی شیعەمەزهەب

بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، لە ساڵی 1975 تا 1990 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان پێکهاتەکان دروست بوو و بووە هۆی کوژرانی 120 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزووتنه‌وه‌ى به‌شائر سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى هاشمى ده‌كات وداوا له‌حكومه‌ت ده‌كات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانبار بكات

⋙ په‌روه‌رده‌ ده‌نگۆى ڕاگرتن ده‌وام بۆ ماوه‌ى دووهه‌فته‌ به‌هۆى بوونى توشبووان به‌كۆرۆنا ڕه‌تكرده‌وه‌

⋙ مالیكى : تیرۆركردنى هاشمى هه‌وڵى په‌له‌كێشكردنى عێراقه‌ به‌ره‌و پشێوى وكووشتن

⋙ سەرۆک کۆماری عێراق، لەسەر تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» پەیامێکی بڵاوکردەوە

⋙ سەرۆک وەزیرانی عێراق کوشتنی «هیشام ئەلهاشمی» ئیدانە دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو