English | عربي



ئیلهام ئەحمەد بۆ یەکێتی ئەوروپا: روبەڕوی لێشاوی چەکدارانی داعش دەبنەوە

2019/11/09 | 11:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-        هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سوریای دیموکرات پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا توندتربن لەگەڵ تورکیا، "ئەگەرنا دەبێت چاوەڕوانی لێشاوی چەکدارانی داعش بن".پێویستە وڵاتانی ئەوروپا توندتربن لەگەڵ تورکیا، ئەگەرنا روبەڕوی لێشاوێک لە چەکدارانی داعش دەکرێنەوە 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سوریای دیموكرات لە پەیامێکدا بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندوە، "پێویستە وڵاتانی ئەوروپا توندتربن لەگەڵ تورکیا، ئەگەرنا روبەڕوی لێشاوێک لە چەکدارانی داعش دەکرێنەوە لەلایەن ئەو وڵاتەوە".ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاڤای کوردستان و ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیاوە، چەندین چەکداری داعش توانیان لەزیندانەکاندا هەڵبێن، ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان و بەردەوامی بە کارە تیرورستێکانیان لە وڵاتەکانیاندا بدەن.ئەوکارەی تورکیا هەڕەشە دەبێت بۆ سەر بریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی

 

ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەشکردوە، "ئەوکارەی تورکیا هەڕەشە دەبێت بۆ سەر بریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی".لە دوشەممەی داهاتوەوە تورکیا دەستدەکات بە رەوانەكردنەوەی ئەو چەكدار و ئەندامانەی رێكخراوی چەكداری داعش كە دەستگیركراون بۆ وڵاتەكانی خۆیان

 

دوێنێ هەینی سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی توركیا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، "لە دوشەممەی داهاتوەوە وڵاتەكەی دەستدەکات بە رەوانەكردنەوەی ئەو چەكدار و ئەندامانەی رێكخراوی چەكداری داعش كە دەستگیركراون بۆ وڵاتەكانی خۆیان".سۆیڵو رونیکردەوە،ژمارەی ئەو چەكدار و ئەندامانەی داعش كە تا ئێستا رێگریان لێكراوە بچنە ناو توركیا گەیشتوەتە 76 هەزار، ئەو چەكدارە دەستگیركراوانەش كە گەڕێندراونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان ژمارەیان حەوت هەزار و 550 چەكدارە، لەكاتێكدا هەزار و 149 ئەندامی ئەو رێكخراوە لە ئێستادا لە زیندانەكانی توركیادان.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزووتنه‌وه‌ى به‌شائر سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى هاشمى ده‌كات وداوا له‌حكومه‌ت ده‌كات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانبار بكات

⋙ په‌روه‌رده‌ ده‌نگۆى ڕاگرتن ده‌وام بۆ ماوه‌ى دووهه‌فته‌ به‌هۆى بوونى توشبووان به‌كۆرۆنا ڕه‌تكرده‌وه‌

⋙ مالیكى : تیرۆركردنى هاشمى هه‌وڵى په‌له‌كێشكردنى عێراقه‌ به‌ره‌و پشێوى وكووشتن

⋙ سەرۆک کۆماری عێراق، لەسەر تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» پەیامێکی بڵاوکردەوە

⋙ سەرۆک وەزیرانی عێراق کوشتنی «هیشام ئەلهاشمی» ئیدانە دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو