English | عربي



فڕەنسا: هەندێک وڵات دەیانەوێت ئەوەی تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامیدا پەردەپۆشی بکەن

2019/11/09 | 11:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان-بەرپرسانی فڕەنسا بەرگری لە لێدوانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە دەکەن کە هاوپەیمانی ناتۆی بە نەخۆشێک ناوبردبو، کە "دەمێکە مردوە و بە جەستە دەژی".ئەو لێدوانەی ئیمانوێل ماکرۆن ناڕەزاییەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام پێمانوایە کارێکی پێویستی ئەنجامداوە 

بەرپرسێکی فڕەنسا کە نەیویستوە ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، "ئێمە دەزانین ئەو لێدوانەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا مەترسییەکی گەورەی هەیە، ناڕەزاییەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام لەهەمانکاتدا پێمانوایە کارێکی پێویستی ئەنجامداوە".هەندێک وڵات دەیانەوێت ئەوەی رویدا پەردەپۆش بکرێت، فڕەنسا پەردەپۆشکردنی ئەو کارەی تورکیا کە ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆیە، بە مەترسی راستەقینە دەبینێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی ئەو لێدوانە گەورەترنیە لەو مەترسییەی کە تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامیدا، "هەندێک وڵات دەیانەوێت ئەوەی رویدا پەردەپۆش بکرێت، فڕەنسا پەردەپۆشکردنی ئەو کارەی تورکیا کە ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆیە، بە مەترسی راستەقینە دەبینێت".نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشی کردەسەر رۆژئاڤای کوردستان، دواتر بەکۆی دەنگ وڵاتانی ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی ئەو هێرشەی سەر رۆژئاڤایان کرد.وڵاتانی ئەوروپا وەک نەعامە نین، نایانەوێت ئەوە ببینن کە جیهانە جوانەکەیان بەرەو نەمان دەچێت

 

هەر لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، ژیرار ئارۆ، باڵیۆزی فڕەنسا لە واشنتۆن رایگەیاندوە، "وڵاتانی ئەوروپا وەک نەعامە نین، نایانەوێت ئەوە ببینن کە جیهانە جوانەکەیان بەرەو نەمان دەچێت".پێنجشەممەی رابردو (حەوتی ئەم مانگە)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە پەیامێکدا بە وڵاتانی ئەوروپای راگەیاند، "لەمەودوا پشت بە واشنتن نەبەستن، پێویستە ئەوروپیەکان خۆیان ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵبگرن، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆ پارێزگاری لەمەترسییەکانی تورکیا، کە ئەمریکا وەک گەرەنتی بۆ پارێزگاری وڵاتانی ئەوروپا دایناوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ باڵوێزی ئێران لە ڤەنزۆئیلا: بایکۆتەکانی یەکلایەنەی ئەمریکا تینی جارانی نەماوە

⋙ بریندار بوونی سێ لەشکریی تیرۆریستی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

⋙ کوژرانی چوار داعشی لە باشووری بەغدا

⋙ ئەمریکا زیندانی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دەکاتەوە

⋙ ڕەخساندنی 9000 هەلی کار بۆ کۆڵبەرانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو