English | عربي



روسیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

2019/11/09 | 11:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-          وەزارەتی دەرەوەی روسیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن، ئەوەش بەهۆی خراپی بارودۆخی ئاسایشی عێراق و خۆپیشاندانەکانەوە، کە "مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆری تیادا زیادکردوە".بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە "ئاڵۆزی رەوشی عێراق و بونی هەندێک کردەوەی تیرۆرستی لە چەندین ناوچەی وڵاتەکەدا کردوە"، کە بەهۆیەوە کونسوڵخانەکانی روسیا توانای یارمەتیدانی هاوڵاتیە روسیەکانیان کەمتربوەتەوە.لەئێستادا سەردانکردنی هاوڵاتیانی روسیا بۆ عێراق روبەڕوی مەترسییەکی زۆر گەورەیان دەکاتەوە

 

باسی لەوەشکردوە، "لەئێستادا سەردانکردنی هاوڵاتیانی روسیا بۆ عێراق روبەڕوی مەترسییەکی زۆر گەورەیان دەکاتەوە".لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران هاوڵاتی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

 لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بە مەبەستی داواکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن، لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی عێراق و خۆپیشاندەرانەوە چەندین کاری توندوتیژی رویداوە.بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراقەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 کەس کوژراون و زیاتر لە 12 هەزار کەسی دیکەش برینداربون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ باڵوێزی ئێران لە ڤەنزۆئیلا: بایکۆتەکانی یەکلایەنەی ئەمریکا تینی جارانی نەماوە

⋙ بریندار بوونی سێ لەشکریی تیرۆریستی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

⋙ کوژرانی چوار داعشی لە باشووری بەغدا

⋙ ئەمریکا زیندانی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دەکاتەوە

⋙ ڕەخساندنی 9000 هەلی کار بۆ کۆڵبەرانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو