English | عربي



بەڤیدیۆ.. ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا پشتگیریی جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە دەكەن

2019/11/09 | 11:00

هەواڵی کوردستان -

ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا، هونەرمەندانی كۆمیدیی كورد، پشتگیری خۆیان بۆ ئازاد هەڵەبجەیی، جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە دووپات دەكەنەوە و دەشڵێن: "لە فێستیڤاڵەكەی كاك ئازاد ئامادە دەبین".

ئازاد محەمەد، كە بە جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە ناسراوە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەگەڵ ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا، بڵاو كردووەتەوە و ماهیر دەڵێت: "دەستخۆشی لەو جووتیارە دەكەین، ئێمە بۆ پشتگیریی لێی، ڕۆژی یەكشەممە 2019/11/10، لە فێستیڤاڵەكەی كاك ئازاد لە هەولێر ئامادە دەبین".

ئەحمەد جۆڵا، لەسەر بەرهەمەكانی ئازاد، دەڵێت: "هیوام داهێنانی زیاترە و دەستی خۆش بێت".

بڕیار وایە كاتژمێر 10 ڕۆژی یەكشەممە لە گەلەریی شانەدەر لە هەولێر، ئازاد محەمەد، بەرهەمەكانی كە پێكدێت لە (هەنار، ترێ، گوێز، برنجی كورد، كوولەكە و چەند بەرهەمێكی‌تر) نمایش بكات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزووتنه‌وه‌ى به‌شائر سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى هاشمى ده‌كات وداوا له‌حكومه‌ت ده‌كات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانبار بكات

⋙ په‌روه‌رده‌ ده‌نگۆى ڕاگرتن ده‌وام بۆ ماوه‌ى دووهه‌فته‌ به‌هۆى بوونى توشبووان به‌كۆرۆنا ڕه‌تكرده‌وه‌

⋙ مالیكى : تیرۆركردنى هاشمى هه‌وڵى په‌له‌كێشكردنى عێراقه‌ به‌ره‌و پشێوى وكووشتن

⋙ سەرۆک کۆماری عێراق، لەسەر تیرۆرکرانی «هیشام هاشمی» پەیامێکی بڵاوکردەوە

⋙ سەرۆک وەزیرانی عێراق کوشتنی «هیشام ئەلهاشمی» ئیدانە دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو