English | عربي



ئەمریکا و چین باجە زیادکراوەکان لەسەر کەلوپەلی یەکتر لادەدەن

2019/11/09 | 10:24

هەواڵی کوردستان -

هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چین باجی رسوماتی گومرگیی زیادکراو لەسەر کەلوپەلی یەکتر، لادەدەن.

ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە وەک قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی رێککەوتنی واشنتن و پەککین، ئەمریکا رسوماتی گومرگیی زیادکراو لەسەر کەلوپەلی چینی، لادەدات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتەکەی و چین کردووە و رەتی کردووەتەوە ناو کات و شوێنی واژۆکردنی رێککەوتنەکە، ئاشکرا بکات.

پێشتر قاو فنگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندبوو، لە سەرەتای مانگی 11ـەی ئەمساڵەوە، بەرپرسانی هەردوو وڵات بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ لابردنی رسوماتی گومرگی لەسەر کەلوپەلی یەکتر، دەستی پێ کردووە.

هەروەها کیلین کونوای، گەورە راوێژکاری کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا (کۆشکی سپی)، رایگەیاندبوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی مکورە لەسەر واژۆکردنی رێککەوتنەکە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕێ و ڕەسمی دەستبەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران

⋙ دەستبەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران

⋙ هێرش کرایە سەر کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

⋙ خولی نوێی مەجلیسی ئێران دەستی بەکار کرد

⋙ ڕێبەری ئێران: مەجلیس دەبێ گرینگی بە بژێوی ژیانی هەژاران بدات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو