English | عربي



به‌ڤیدیۆ.. كریستیانۆ رۆناڵدۆى كوردى له‌ به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت

2019/11/09 | 09:48

هەواڵی کوردستان -

 

بێوار عه‌بدوڵا، ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ى كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ هاوشێوه‌كانى كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانى پۆرتوگالى و یانه‌ى (یۆڤانتۆس)ى ئیتاڵى داده‌نرێت، له‌ شارێكى به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ به‌ (كریستیانۆ رۆناڵدۆى كوردى) ناسراوه‌ و خه‌ڵكى سۆرانه‌، ماوه‌یه‌كه‌ چووه‌ته‌ به‌ریتانیا و له‌وێ ده‌ژى، له‌گه‌ڵ یوتیوبه‌رێكى كورد به‌ ناوى تۆڵا ڤیدیۆیه‌كیان ئاماده‌ كردووه‌ و ده‌چنه‌ نێو شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانى شارى (بێرمینگهام)ى به‌ریتانیا، به‌شێك له‌ خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ پێیان وایه‌ رۆناڵدۆى راسته‌قینه‌یه‌ و وێنه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌گرن، به‌شێكیشیان كه‌ لێى نزیك ده‌بنه‌وه‌، ده‌زانن رۆناڵدۆ نییه‌ و هاوشێوه‌یه‌تى.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب)دا، بینه‌رێكى زۆرى هه‌بوو و له‌ سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى هه‌بوو.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆنگرەی ستار پشتیوانی خۆی بۆ کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دەربڕی

⋙ عێراق.. 216 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

⋙ دان پیادانان بە دۆش دامانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران و ڤەنزۆئیلا

⋙ تۆنی بلێر به‌ گومانه‌ له‌ تره‌مپ

⋙ لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ په‌یامێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ ئاراسته‌ی قوتابیان ده‌كات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ؛ لە بەغدا ژنێک هەڕەشە لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

⋙ ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە


زۆرترین بینراو