English | عربي



سبەی شەو ڕێگه‌ی كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان دەكرێتەوە

2019/11/08 | 23:00

هەواڵی کوردستان -

ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو بەرەبه‌یانی سبەی شه‌ممه‌ رێگه‌ی كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان بكرێته‌وه‌، كه‌ هاوكات به‌ رێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی ناسراوه‌، به‌ڵام كاری رووخانی ته‌پۆڵكه‌ی كه‌نار شه‌قامه‌كان كردنه‌وه‌ی رێگاكه‌ی خستە سبەی شەوەوە.

ڕێژه‌ن بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند بڕیار بوو سبەی به‌یانی ڕێگای سه‌ره‌كیی ده‌ربه‌ندیخان - كه‌لار بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی بە دووسایدكردنی ڕێگاكە، ئه‌و ڕێگا داخستنه‌یان به‌ هه‌ل زانیوه‌، له‌ ناوچه‌ی قه‌تره‌ چه‌ند گرد و ته‌پۆلكه‌یه‌كی كه‌نار شه‌قامه‌كه‌یان داڕوخاندووه‌ به‌ مه‌به‌ستی فراوانكردنی، بۆیه‌ ئاگاداریان كردوونەتەوە كه‌ ڕێگاكه‌ گیراوه‌ و نه‌توانراوه‌ پاك بكرێته‌وه‌، به‌یانی ته‌واوی شه‌قامه‌كه‌ پاك ده‌كرێته‌وه‌، ڕێگای سه‌ره‌كی لە شه‌ودا ده‌كرێته‌وه‌".

گوتیشی "ئێمه‌ وه‌ك هاتوچۆ به‌رپرس نین له‌ كاره‌كان، به‌ڵام ناڕێكی رێگاوبانه‌كان هۆكارن بۆ دره‌نگ ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران: کەنداوی فارس لە مێژە دڕندەکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەخۆیەوە دەبینێت

⋙ نوری مالیکی: ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش یارمەتیی عێراقی نەدا

⋙ ڕاگیراوانی نێو چاکسازییەکان بە دیداری ئەلیکترۆنی لەگەڵ کەسوکاریان پێوەندی دەگرن

⋙ سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق کرد

⋙ شەش پرۆژەی کارەبا لە سنووری پارێزگای ھەولێر تەواو دەکرێن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە

⋙ بەڤیدیۆ.. پەیامنێرێکی CNN لە پەخشی راستەوخۆدا دزی لێدەکرێت


زۆرترین بینراو