English | عربي



فەرماندەی پۆلیسی بەسڕە: دۆخی ئوم قەسر بەرەو جێگیری دەڕواتەوە

2019/11/08 | 20:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-فەرماندەی هێزەكانی پۆلیس لە بەسڕە رایگەیاند، دۆخی بەندەری ئوم قەسر بەرەو ئارامی دەڕوات، ژمارەی قوربانیانی پێكدادانەكانیشی ئاشكرا كرد.رەشید فەلیح، فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی بەسڕە ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی بەندەری ئوم قەسڕ بەرەو جێگیربوەنەوە دەڕوات، وتیشی "لە ئەنجامی پێكدادانەكانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكاندا لەو  ناوچەیە، 13 كەس لە هێزە ئەمنیەكان برینداربون".بەگوێرەی وتەكانی فەلیح، پاش روداو و پێكدادانە سەختەكانی دوێنێ پێنجشەممە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لە ئوم قەسر، ئێستا كار لەسەر ئارامی دۆخەكە دەكەن و هێزە ئەمنیەكانیش خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكان لە بەسڕی دەپارێزن.دوێنێ پێنجشەممە، لە بەندەری ئوم قەسر-ی پارێزگای بەسڕە، پێكدادانێكی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران رویدا و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەرپاکرانی گردبوونەوەی دژی ئەمریکی لە قامیشلیی سووریا

⋙ عەسائیبی ئەھلی حەق: پارێزرانی دەستەڵاتی عێراق تەنیا بە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی مسۆگەر دەبێ

⋙ ١١ ناوچەی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

⋙ یٔەنجومەنی وەزیران چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند کرد

⋙ ژیان تاھر: پاکسازی لە لیستی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەستی پێ کردووە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو