English | عربي



دژ بە لەشكركێشیەكانی توركیا، پارتە سیاسیەكان و سەدان چالاكوان لە باشوری ئەفریقا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

2019/11/08 | 19:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-دژ بەو لەشكركێشیەی ماوەی زیاترلە مانگێكە توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤا ئەنجامی دەدات، سەدان چالاكوان و ئەندامانی لایەنە سیاسیەكان و لە باشوری ئەفریقا رژانە سەر شەقامەكان و داوایانكرد ئەو هێرشانەی توركیا رابگیرێت.ئاژانسی رۆژنامەوانی نێونەتەوەیی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە باشوری ئەفریقا، سەدان چالاكوانی مەدەنی و مافەكانی مرۆڤ لەگەل ئەندامانی لایەنە سیاسیەكانی ئەو ناوچەیە رژانە سەر شەقامەكان و ئیدانەی لەشكركێشیەكانی توركیا-یان كرد بۆ سەر ناوچە كوردیەكانی باكوری سوریا.بە گوێرەی زانیاریەكان، سەرەتا خۆپیشاندەران چونەتە بەردەم باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و دواتر ئاراستەی خۆیان بەرەو باڵیۆزخانەی توركیا گۆڕیوە، لە خۆپیشاندانەكانیشدا دژ بە ئەنجامدانی كارە توندوتیژیەكان بەرامبەر خەڵكی سیڤیلی ناوچەكە دروشم دوبارە كراوەتەوە.هاوكات لە راگەیەندراوێكدا، سەرجەم لایەنە بەشداربوەكان داوایانكرد توركیا دەستبەجێ ئەو زیندانیانە ئازادبكات كە لەژێر بەهانەی جۆراوجۆردا دەستگیری كردون و لەشكركێشیەكانیشیان بە "داگیركاری" لە قەڵەمدا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ تەقینەوەکەی حەسەکە ٦ برینداری لێکەوتەوە – نوێکرایەوە-

⋙ ئیدانە و شەرمەزارکردنی رووداوەکەی ناو نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک بەردەوامە

⋙ ئوسلو، لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە لایەن رژێمی ئێرانەوە رسوا و شەرمەزار کرا

⋙ ترەمپ پەیامێك بە زمانی فارسی ئاراستەی ئێران دەكات

⋙ كازمی: به‌م نزیكانه‌ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت داده‌نێین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لە عێراق هێرش كرایە سەر كاروانی بارهەڵگرانی ئەمەریكا

⋙ وێنە و ڤیدیۆ... کارەسات لە ژاپۆن بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی


زۆرترین بینراو