English | عربي



فیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵێكی لەندەن خەڵات کرا

2019/11/08 | 18:24

هەواڵی کوردستان -

فیلمێكی کوردی بە ناوی "زاگرۆس" لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئێرانی لە لەندەن خەڵاتی بینەرانی وەک باشترین فیلم وەرگرت.

ئەو بەرهەمە سینەماییە لە بەشی فیلمە نێودەوڵەتییەکاندا بەشدار بووە و توانیویەتی لەسەر ئاستی هەردوو بەشی فیلمە نێودەوڵەتییەکان و فیلمە ئێرانییەکان خەڵاتی بینەران بەدەست بێنێت.

فیلمی درێژی سینەمایی (زاگرۆس) تا ئێستە نۆ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەست هێناوە، لەوانەش خەڵاتی گەورەی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا.

هەروەها لە ١٧ی ئابی ئەمساڵدا، سەهیم عومەر خەلیفە دەرهێنەری فیلمەكە، لە رێورەسمێکدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی سینەما و شانۆی عێراق لە بەغدا رێزی لێنرا و خەڵات کرا.

رێورەسمی ریزلێنانەکە بە چاودێریی وەزیری رۆشنبیری و شوینەواری عێراق و لە ژێر ناوی "شەوانی سینەمایی"، لە شانۆی نیشتمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک کەسایەتی هونەری و رۆشنبیریی عێراقی ئامادەی بوون.

بەر لە رێورەسمی خەڵاتکردنەکە، دوایین فیلمی ئەو دەرهێنەرە کوردە بەناوی (زاگرۆس) نمایش کرا و دواتر لەلایەن د.

ئەحمەد موسا بەڕێوبەری سینەما و شانۆ رێزی لێنرا.

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵکی زاخۆیە و لە بەلجیکا دەژی و ماستەری لە سینەما لەو وڵاتە بەدەست هێناوە، ئێستە ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیلمە لە ئۆسکار.

ئەو سینەماکارە دوو فیلمی گەیشتوونەتە قۆناخی پێش کۆتایی خەڵاتەکانی ئۆسکار وەک باشترین کورتەفیلم، کە لە کورتە لیستی 15 و 10 کورتە فیلمە کاندیدکراوەکاندا بوونە بۆ خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئۆسکار.

ئەو دەرهێنەرە کوردە پێشتر لە رێگەی کورتەفیلمی (میسی بەغدا)، (وڵاتی پاڵەوانان) و (نێچیرڤانی خراپ)، زیاتر لە سەد خەڵاتی وەرگرتوون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ جەبار یاوەر : دەبێت عیراق بەشێوەیەکی جدی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم چارەسەربکات

⋙ لە بەرژەوەندی كرێنشینان داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکرێت

⋙ رێكخراوا ساخلەمیا جیهانی 200 ئامیرێن هەناسەدانا دەستکرد گەهاندنە عیراقێ

⋙ کۆچی دوایی سیاسەتوانێکی کوردی تورکیا لە بەندیخانە

⋙ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارتی زۆرمان بۆ وەڵامدانەی دەستدرێژییەکانی تورکیا لەبەرداستدایە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بە ڤیدیۆ.. لە لوبنان هێرش كرایە سەر شاندی عێراقی

⋙ بەڤیدیۆ.. ژن و پیاوێکی سپیپێست بەزەبری چەک خۆپیشانەرە رەشپێستەکان دووردەخەنەوە


زۆرترین بینراو